تف بکاتە دەمی مار، دەیتۆپێنێ.
لە نەریتی کوردەواردا کاتێک منداڵێک لەدایک دەبێت، بە کەسێکی هەرزەکاری زیرەک و بەڕەوشت دەوترێت: وەرە تف بکەرە دەمی با وەک تۆ زیرەک و بەڕەوشت بێت، هەروەها مار خشۆکێکی ژەهردارە و ژەهری دەمی بڕژێتە جەستەی هەر کەسێک دەیکوژێت، پەندەکە بە کەسێکی پیس و بۆگەن دەوترێت کە قسەکانی لە ژەهری مار کاریگەرتربێت.[1]