تفەنگ بە زەردەواڵەوە ئەنێ.
زەردەواڵە: گیانەورۆچکەیەکی ژەهرداری کێویی شەڕکەرە، تفەنگ مەبەست لە تاپڕە، ڕاوچی لە کوردەواردا بۆ ڕاو بەکاریدەهێنێت، لەبەر ئەوەی داگرتنەوە و درووستکردنی فیشەکی تاپڕ ئاسان نەبووە، ڕاوچییەکان بە بەلاش فیشەکیان بەهەردەر نەداوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بۆ شتێکی هیچ و پوچ، پارەیەکی زۆر خەرج بکات. [1]