تورەکەی دەروێشی و هەزار چشت.
دەروێش مرۆڤی گەڕیدە و خوداناسە و بە شاران و گونداندا بۆ خوداپەرستی دەگەڕێت، تورەکەی دەروێش: بەوتوورەکەیە دەوترێت کە دەروێش لە ملی دەکات هەرچی بدەیتێ لە تورەکەی دەکات، بۆیە تورەکەکەی پڕە لە شتی هەمەجۆر. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مێشکی کەسە زیرەکەکانە وەک توورەکەی دەروێش وایە هەموو شتێکی تێدایە. [1]