تۆ ئەو عەرەبییە چاکە ئەزانی ئەی بۆچی منت لە برسا کوشت.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: چارێک دوو کورد دەچنە بەغدا، هیچیان زمانی عەرەبی نازانن، ڕۆژ تا ئێوارە دەسووڕێنەوە و زۆر ماندوودەبن و شەکەت ئەبن، پاشان لەپێ دەکەون، لە برسا و لەتینوان هێزیان لێدەبڕێت، دواتر لە چاخانەیەک دادەنیشن، یەکێکیان بە چایچییەکە دەڵێت: ئا بە عەرەبی دوو چاو نەختێک ئاو بێنە، کەچی هاوڕێکەی پێی دەڵێت: تۆ ئەو عەرەبییە چاکە ئەزانی بۆچی منت لەبرسا کوشت.[1]