تۆزێ ئیش لە زەعفەرانی بێ ئیشی چاکترە.
زەعفەران: گوڵێکی زەردی سوورباوی بۆن خۆشە، بەنرخ و کەڵک بەخشە (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی کەمێک کاری هەبێت و بژی بەشێوەیەکی سەربەرزانە، باشترە لەوەی کە کەسێکی بێکار و تەممەڵ بێت، چاوەرەی دەستی بێگانەبکات بۆ پاروە نانێک.[1]