تۆ پڵاو ئەخۆی، منەت بەسەر ئاپخانەدا ئەکەی.
پڵاو: جۆرێک لێنانی برنجە، بەشێوەیەک کە تایبەتە بە کوردەوار، ئاپخانە: پێشئاو یان سەرئاو، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا خەریکی کارێک بۆ خۆی ئەنجامیدەدات بەڵام منەت بەسەر خەڵکیدا دەکات وەک ئەوە وایە کارەکەی بە قازانی خەڵکی تەواوکردبێت.[1]