تۆ مەیکە خوا بتداتێ.
بەبێ هەوڵ و تەقەڵا هیچ شتێک چنگناکەوێت، بە کەسێک ئەوترێ کە هیچ ناکات و بەتەمای خوا بێ. چونکە لە کۆمەڵگەدا کەسانی تەمەڵ و کارنەکەر هەیە، بەردەوام سەربارن بەسەر خەڵک و خزم و کەسیانەوە، هیچ کارێک ناکەن، بەخەیاڵ دەژین و دەیانەوێت لە پڕ ببنە خاوەن سامان.[1]