تێرمەخۆ، ئەپەنمی.
پەنمین: ئاوسان، پێشی دەوترێت باپەڕ، (فەرهەنگی خاڵ) کورد دەڵێت: ئەوەندەی خواردووە باپەڕبووە. هەراسان بووە و گەدەی هیلاکی کردووە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە میوانداریدا زۆر بخوات، گوێ بە جەستەی خۆی نەدات، لەم بارەیەوە پەندێکی تری هاوشێوەمان هەیە دەڵێت: کا کە هی خۆت نییە، کاردێنەکە هی خۆتە، واتە: ئەوەندە مەخۆ باپەڕبیت.[1]