تێرنەخۆرە بانگی کردووە.
تێرنەخۆرە: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەردەوام دەمی بجووڵێت و بخوات هەر تێرنەخوات، لە کوردەواردا بەتایبەت لە کاتی میوانداریی و نانخواردندا، کەسانێک هەن، لەسەر سفرە و خوان زۆر دەخۆن، پێیان دەوترێت: ئەڵێی تێرنەخۆرە بانگی کردووە، واتە: بەردەوام دەخوات و ناوەستێت، لەکاتێکدا گەر خوان هی خۆی بێت ئەوەندە ناخوات. [1]