تێر ئەیکوتایە قنگی برسی، ئەیوت: هەرزانی هەی هەرزانی.
تێر نایە قنگی برسی، ئەیوت: هەرزانی هەی هەرزانی.
کێشمەکێشمی چینایەتی لەناو پەندەکەدا ڕەنگدەداتەوە، چونکە کۆمەڵگە بۆ دوو چین دابەشبووە، چینی سەردەست و چینی ژێردەست، ئەو کەسانەی سەر بە چینی سەردەستن خاوەنی سامان و بژێوی باشن بەڵام ئەوانەی ژێردەستن هەژار و نەدارن، پەندەکە بە دووکانداری دەوڵەمەند ئەوترێ کە لە کاتی گرانیدا، داوا لە هەژاران بکات، شتی لێبکڕن. [1]