تێرم خواردووە لە کاکڵان، نۆرەی توێکلانە.
بەری هەندێک داری کوێستانی لە وڵاتی کوردەواردا توێکڵ و کاکڵی هەیە، وەک گوێز و چوالە، کاکڵ دەخورێ و توێکڵ فڕێدەدرێت، پەندەکە کەسێک ئەیڵێ کە لە کاتێکی درێژدا کەڵکی لە هاوڕێیەتی یەکێک نەدیبێ، لەگەڵ ئەوەدا زۆری قوربانی بۆ دابەت، یەکێکی لەو خراپتر، بیەوێت ببێ بە هاوڕێی. [1]