تیشکی ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت، پێکدێت لە بازنەیەکی تەنکی دار و تۆڕێکی کون کون کە دانی پێداتێدەپەڕێت و خەوشوخاڵ دەگرێت. گەر بێژنگ بدرێتە بە تیشکی خۆر، تیشکەکانی پێداتێدەپەڕن، واتە: بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت. پەندەکە کەسێک دەیڵێ کە بیەوێت بە قسەی هیچ و پووچ، پیاوی گەورە بچووک بکاتەوە. [1]