تینوو لە خەوا وای دێتەبەرچاو، دنیا کانییەکە یەک پارچە لە ئاو.
ئەو مرۆڤانەی کە ناتوانن بە هیوا و خولیاکانیان بگەن، بەهۆ کەمی پێگەی کۆمەڵایەتی یان نەداری و بێ سامانیانەوە، بۆیە پەنا بۆ خەون و خەیاڵەکانیان دەبەن و لە دنیای خەیاڵی خۆیاندا دەگەنە ئەو شتانەی کە دەیانەوێت، واتە: هەموو کەسێک هەمیشە و لە گشت کاتێکا تەنانەت گەر لە خەویشدا هەر ئارەزووەکانی خۆی دێتەیاد و بیریان لێدەکەیتەوە.[1]