تیکەی زل، هەم دەم ئەدڕێنێ، هەم قنگ.
تیکە: لەتێک نان یان پارچەیەک لە شت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) تیکەی زل: مەبەست لە پارووی گەورەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کەس لە ژیاندا پێگەیەکی نزم و دەسەڵاتێکی کەمیان هەیە، ئارەزوو دەکەن زوو پێبگەن و ببنەشت، بۆیە قەپاڵی گەورە دەگرن و بەزیان بەسەریاندا دەشکێتەوە. واتە: شتێک لە ئەندازە بەدەربێت، لە هەموو لایەکەوە زیانە.[1]