شوێن: خورماڵ
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1898
وێنەکە لە شارۆچکەی گوڵعەنبەر لە سنجەقی سلێمانی لە ویلایەتی موسڵ، گیراوە لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی.
ناوی وێنەگر: ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانی[1]
*لە ساڵی 1869 ناوەندی شارۆچکە لە شاری خورماڵ گواسترایەوە بۆ شاری هەڵەبجە بەڵام تا هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ساڵی (1918) ناوی شارۆچکەکە هەر بە بەناوی شارۆچکەی (گوڵعەنبەر ) بوو..
هەروەها هەردوو شارەدێی (بەرزنجە) و (قزڵجە پێنجوێن) سەربە شارۆچکەکە بوون تا هاتنی ئینگلیز.