جاشی کوڵکن، گویرەکەی توکن، مناڵی لیکن.
پەندەکە مەبەستی لە سێ شتی ڕەسەن و باشە کە لە کوردەواردا کەسانی دنیادیدە، هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە، وەک شتی باش تەماشایان کردووە، جاشەکەرێک بە باش زانراوە کە کوڵکن بێت، هەروەها گوێرەکەیەک بە چاک تەماشاکراوە کە تووکن بێت یان منداڵێک بەڕەسەن سەیرکراوە کە لیکن بێت. [1]