جاو لە گازر، ناناڵێنێ.
جاو: تەنراوێکە وەک بلووری بەڵام ئەم ڕیسەکەی ئەستوورترە و بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستی دەکات، گازر: جلشۆر، جاو کە بوو بە جاو بەرگەی گازریش دەگرێ ، جاوی باش چەندە بشۆرێت تێکناجەت، واتە: خاوەن پیشە لای مشتەری لە پیشەی خۆیدا ناناڵێنێ و ترسی نییە. [1]