جوانوو بەردەرە ڕەووگ، هۆگری چاکان بوو، ئومێدت پێی بێ.
ڕەووگ: گەلەی وڵاخە بەرزە (فەرهەنگی خاڵ) بەردەرە: بەرەڵا. جوانوو: بێچووی مایین (فەرهەنگی وشەنامە) پەندەکە واتە: جوانووی ڕەسەن دوای ماینی ڕەسەن و جوانووی ناڕەسەن دوای گۆڵە بارگیر ئەکەوێ، منداڵیش گەر لە منداڵییەوە، ڕێوشوێنی خۆی بدۆزێتەوە، ئەگەر ڕەسەن بێ، دوای کەسی ڕەسەن دەکەوێ. [1]