جومعەی پێتەواونابێ.
جوومعە: هەینی، مەبەست لە نوێژی کاتی نیوەڕۆی ڕۆژی هەینییە، بەپێی ڕێسانی ئایینی دەبێت چل کەس ئامادەبێت بۆ نوێژی هەینی، ئینجا نوێژکردن بە کۆمەڵ درووستە، لەوە کەمتربێت نابێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە بە پیاو دانەنرێ لەبەر ئیش و کاری گەندەیی و خراپی لە ڕەفتار و کرداریدا.[1]