جوو لە دین ئەبێ، لە خوێن نابێ.
جوو: مەبەست لەو کەسانەیە کە پەیڕەوی ئایینی موسایی دەکەن. لەناو هەموو گەل و نەتەوەیەکدا هێڵێکی گشتی هەیە پێیدەوترێت هێلی خوێن، واتە: کەسەکان پشتاوپشت دەچنەوە سەر یەک بەرەباب، واتە: دەبنەوە بە کەس و خزمی یەکتر، لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیدا ئەم پەیوەندییە زۆر بەهێزە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە دەست لە دین هەڵگرێ بەڵام دەست لە خزم و کەس و نەتەوە هەڵنەگرێت. [1]