جۆگەیەک ئاو پیا بڕوات، زەحمەتە وشک بێت.
جۆگە هێڵێکی درێژە، ئاوی پێدادەڕوات (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە نەریت و ڕێسای ناو کۆمەڵگەیە کە بەدرێژایی مێژووی گەلێک درووستبوون و ڕەگ و ڕیشەی قوڵیان هەیە، نەوە دوای نەوە پەیڕەوی لێکراوە و بەزاندنی هێی سووربووە، بۆیە ئاستەمە لەناوبچن، چونکە نەریتەکان وەک هێڵی جۆگە ڕۆچوون بەناخی گەلدا. [1]