جۆ لە شڕی، گەنم لە پڕی.
گەنم و جۆ دوو جۆر دانەوێڵەن لە وڵاتی کوردەواردا جووتیاران ساڵانە دەیچێنن، جۆ لە کاتی شڕی و پەرپووتی و هەژاریدا فریای جووتیار ئەکەوێ، لە کاتی خۆشیشدا گەنم، واتە: لە کاتی تەنگانە و نەبوونیدا پێویستە بەکەم ڕازی بین و لە کاتی خۆشیی و هەبوونیدا بە زۆر.[1]