جووتەگایەکی لە نەگبەتیدا ئەگەڕێ.
جووتەگا گەڕان لە کوردەواردا بۆ جووتیارێک بەکاردێت کە بە ئامێری نیروئاموور خەریکی زەوی کێڵان بێت، ئەو جووتیارانەی کە کاری زەوی کێڵان دەکەن لەگەڵ ئەوەدا ماندوودەبن، داهاتێکی باشیان دەستدەکەوێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە چەندین ئامێر و کەرەستەی لە ئیشوکاردا هەبێت بەڵام داهاتێکی کەمی دەستکەوێت. [1]