جوولەکەی دەست کەوش بەزەیی پێدادێتەوە.
جوو: بە کەس ئەوترێت کە پەیڕەوی ئایینی موسایی بکات. دەست کەوش: بەو کەسانە دەوترێت کە کاری درووستکردنی کەوش و پێڵاو دەکەن، لە ڕووی ئابوورییەوە گوزەرانیان باشە، پەندەکە بە کەسێکی بێدەسەڵات و داماو و نەدار ئەوترێت کە هەموو کەسێک بەزەیی پێدابێتەوە و هاوکاری بکات. [1]