چۆن زەعفەرانی ئەسڵی لە زەعفەرانی ساختە جیا بکەینەوە؟
نووسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕووستایی
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری.
=KTML_Bold=زەعفەران چییە؟=KTML_End=
زەعفەران: ڕەنگێکی زەردی درەوشاوەیە، تامێکی خۆش و باشی هەیە، بۆ خواردن سوودی لێوەردەگیرێت، لە گوڵی ڕووەکی زەعفەری پایزی مۆردا بەرهەم دێت کە لە ڕووی زانستییەوە بە زەعفەری سوسینی ناسراوە. ناوی زانستی (Crocus sativus) .
زەعفەران سەرچاوەیەکی گرنگی پێکهاتووی خۆراکییە، دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆکسانەکان، هەروەها کانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، ڤیتامین سی، کارۆتینەکان و ڤیتامین (B6)ی تێدایە، کە هەر یەکێکیان گرنگی و بایەخی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
=KTML_Bold=چۆن زەعفەرانی ئەسڵی و زەعفەرانی ساختە، لە یەک جیا بکەینەوە؟=KTML_End=
بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵی، یەک کوپ ئاوی سارد بێنە، کەمێک سۆدە لە ئاوی سارد بکە دوایی لێکی بدە و کەمێک زەعفەران بکە ناوی، ئەگەر ڕەنگی زەرد بوو زەعفەرانی ئەسڵە، ئەگەر ڕەنگی سوور بوو زەعفەرانی ساختەیە.
زەعفەرانی ئەسڵ، ئەگەر بکرێتە ناو ئاو تا 20خولەک، دوایی ڕەنگ دەداتەوە، بە ڕەنگی مەیلەو پرتەقاڵی، لەناو ئاودا.
هیچ زەعفەرانێکی ئەسڵ ڕەنگی سوور نابێت و ئەو ڕەنگەی لەئاو بڵاوی دەکاوە، شەفافە واتا ڕوونە.
ئەگەر ویستتان بزانن ئەسڵە، کاتێ کردتانە ناو ئاو، ڕیشاڵەکە لەئاو بێننە دەرەوە، لەبەینی، پەنجەکانی دەست بیگوشن، ئەگەر لەیەک بووەوە زەعفەرانی ساختەیە، ئەگەر لەیەک نەبووەوە زەعفەرانی ئەسڵە.
زەعفەرانی ئەسڵ بریقەدار نییە، ئەگەر بریقەدار بوو، ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.
زەعفەرانی ساختە، ڕیشالەکانی وەک خۆی دەمێنێتەوە بەڕەنگی زەرد.
ڕێگەیەکی ئاسانتر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ، ئەگەر کردتانە ناو ئاو و ڕیشاڵەکانی سەر ئاو کەوتن ئەوا زەعفەرانی ئەسڵیە، ئەگەر ڕیشاڵەکانی ژێر ئاو کەوتن ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.
ڕێگەیەکی تر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ و ساختە، دەستمان تەڕ دەکەین بە ئاو، زەعفەران دەگوشین، ئەگەر ڕەنگی پرتەقاڵی وە ڕەنگی زەردی زیاتری دایەوە لەدەستدا، ئەوا زەعفەرانی ئەسڵی و ساختە تێکەڵ کراوە، بەناوی زەعفەرانی ئەسڵی دەفرۆشرێ.
لەسەر ئاگر کەمێکی بسوتێنە، ئەگەر سووتاو ڕەنگی ڕەش بوو ئەوانە زەعفەرانی ساختەیە.
ئەگەر بمانەوەێ زەعفەرانی ئەسڵ بناسینەوە، کەمێکی لەسەر ئاگر دەیسوتێنین، ئەگەر سووتاو ڕەنگی وەنەوشی و پرتەقاڵی بوو ئەوا زەعفەرانی ئەسڵە.
ڕێگایەکی تر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ و ساختە، بەنزین یان گازوائیل بێنە، کەمێک بەنزین یا گازوائیل لە دەستمان دەدەین، دوای کەمێک زەعفەران دەکەینە ناو گازوائیل و بەنزین، ئەگەر ڕەنگی نەدایەوە، ئەوا زەعفەرانی ئەسڵە، ئەگەر ڕەنگی دایەوە ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.
=KTML_Bold=زەعفەرانی ئەسڵ لەتام بۆندا چۆنە؟=KTML_End=
تامی زەعفەرانی ئەسڵی شیرینە، پێکهاتەی بۆنی لە هەنگوین و وێنجەش دەچێت.
=KTML_Bold=شکڵ و شێوازی زەعفەرانی ئەسڵ چۆنە؟=KTML_End=
شکڵ و شێوازی زەعفەران چۆنە؟ ڕیشاڵەکەی لەژێرەوە ناسکە، لە سەرەوە پان دەبێتەوە.
=KTML_Bold=بەچ جۆرێک زەعفەران ساختە دەکرێت؟=KTML_End=
زەعفەران ساختە دەکرێت، گیایەکی دەرمانیمان هەیە، گوڵ ڕەنگی ناوە، زۆرێک لە عەتارەکان و دوکاندارەکان و فرۆشیارەکان بەزەعفەران دەیفرۆشن، هەندێکی تر لە بازرگانەکان و فرۆشیارەکان، ڕیشاڵی گەنمەشامی و ڕیشاڵی گوێزی هیندی بۆیاخ دەکەن، بەڕەنگی خۆراکی یان ڕەنگی کیمیایی، ڕەنگی دەکەن و بە زەعفەرانی ئەسڵ دەیفرۆشن! بەو جۆرە زەعفەران ساختە دەکەن!
=KTML_Bold=زەعفەران لە ڕووی وەزنەوە ساختە و تەزویر دەکرێت؟=KTML_End=
هەنگوین یان خوێ یان شەکر دێنن و تەڕی دەکەن، دەیدەن لە زەعفەرانی عەسڵی لە ڕووی کێشەوە قوورس دەبێت و بەم جۆرە لە ڕووی کێشەوە ساختە دەکرێت و بە پارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت.
=KTML_Bold=نرخ و وەزنی ڕاستی زەعفەرانی ئەسڵ چۆنە؟=KTML_End=
زەعفەرانی ئەسڵ بە یەک مسقاڵ دەفرۆشرێت، هەر مسقاڵێکیش چوار گرام و شەست و شەش پۆینتە، ئەگەر هەر مسقاڵێک لەو گرامە کەمتر بوو، ئەوا دەسکاری کراوە، لەڕووی وەزنەوە و ئەگەر کەمیش بوو ئەوا کەم فرۆشی تێداکراوە.
=KTML_Bold=تێبینی=KTML_End=// هەموو ئەو جۆرە زەعفەرانەی لە بازڕەکانی ئێمە هەیە و دەفرۆشرێت، مەرج نییە زەعفەرانی ئەسڵ بێت، زۆربەی هەرە زۆری زەعفەرانی تەزویر و ساختەیە، کە لە وڵاتانی ترەوە هاوردەی هەرێمی کوردسان دەکرێت، وەک لەو خاڵ و ڕێگایانەی لە نووسینەکەدا ئاماژەمان پێدا، دەبێت ئاگاداربن لە بەکارهێنانی هەم بۆ خواردن، هەم بۆ چارەسەری نەخۆشی و هەم بۆ بازرگانیکردنیش. [1]