یەهودییەکان لە جیهاندا ژمارەیان نزیکەی 17 ملیۆن کەسە، کە زۆرینەیان لە ئەمەریکا دەژین، ڕێژەی سەدا 41% یەهودییەکان جیهان پێکدەهێنن و بە پلەی دووەم ئیسرائیل دێت کە سەدا 39% یەهودییەکان لە وڵاتە دەژین، نزیکەی سەدا17% دیکەی یەهودییەکان لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئوسترالیا وکەندا و ئەرجەنتین و ڕووسیا دەژین و ژمارەیەکی زۆرکەمیان کە سەدا 1% تێپەرناکات لە تورکیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەژین لە ڕووی نەتەوەییەوە یەهودییەکان دابەشبوون بەسەر چوار تیرەی سەرەکیدا:
1- تیرەی مزراحیون: مزراحیون یاخود مزراحیم کە بە زمانی عیبری بەمانی ڕۆژهەڵات دێت، بەو یەهودیانە دەوترێت کە لە کۆتای دەسەڵاتی عوسمانی و سەرەتای درووستبوونی ئیسرائیلەوە لە کوردستان و تورکیا و ئێراق و ئێرانب و سوودان و وڵاتانی ئیسلامییەوە کۆچیان کردووە بۆ ئیسرائیل و ژمارەیان نزیکەی ملیۆن و نیوێکە کە لە سەدا 17% دانیشتووانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.
2- یەهوزاییەکان: کە دانیشتووانی ڕەسەنی فەلەستینی کۆنن و ژمارەیان تەنیا لە سەدا11% دانیشتووانی ئیسرائیلی ئێستا پێکدەهێنن و زۆرینەیان یەهودی ئەرسەدۆکسن و باوەڕیان بە دەوڵەتی ئیسرائیل نییە و بەشداری دەسەڵات و سوپاناکەن و باوەڕیان بە درووستکردنەوەی دەوڵەتی فەلەستینی کۆن هەیە.
3-تیرەی سفاردیم: ئەم تیرەیە ئەو یەهودیانەن کە سەدەی شازدە و حەڤدەدا لە ئیبریا (ئیسپانیا-پرتوگال) دەرکران و لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیدا گیرسانەوە و بەشێکی زۆریان ڕوویان لە ئیسرائیلی ئێستاکرد و لەوێ مانەوە کە ئێستا ژمارەیان لەنێوان 800 بۆ900 هەزار کەسە و سەدا 10% دانیشتووانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.
4-تیرەی ئەشکەناز: ئەشکەناز بەو یەهودیانە دەوترێت کە لە ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپاو و ڕۆژاواوە کۆچیان کردووە بۆ ئیسرائیل، ئەم گرووپە زۆرینەی دانیشتیوانی ئیسرائیل پێکدەهێنن و ژمارەیان نزیکەی 4 ملیۆن کەسە کە دەکاتە لەسەدا 56% دانیشوانی ئیسرائیل و بەهێزترین و کاریگەرترین تیرەن لە ئیسرائیل و لە ڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسیەوە دەستیان بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتدا گرتووە و زۆرینەیان ئەندامی پارتە ڕاستڕەو و توندڕەوەکانی ( ئیسرائیل بیتنا-لیکود-شاس-حرادیم) کانن.
وێنەکە: موشیە گابای گەورەی حاخامەکانی ئیسرائیل لە ساڵی 1954 لە کاتی خوێندنەوەی داواکاری ئەو کوردە یەهودییانەی کە تازە گەشتبوونە ئیسرائیل.
موشی گابای لەدایکبووی شاری زاخۆیە، لە ساڵی1953 کۆچی کردووە بۆ ئیسرائیل دواتر پۆستی (گەورەی حاخامەکانی) پێبەخشراوە.
ئەوەی دانیشتووە ئیتزحاق بیتزە کە لە ساڵی 1951 تا 1963 سەرۆکی ئیسرائیل بوو، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کۆچی نهێنی یەهودییەکانی دەکرد بۆ ئیسرائیل. [1]