=KTML_Bold=لەیادی 44 هەمین ساڵی شەهید بوونی (کارزان و فەرمان و ڕێبوار و ئازاد) دا چوار منداڵە مۆسیقیە بلیمەتەکان.=KTML_End=
لە #سلێمانی# چوار مامۆستای مۆسیقا لە هەستێکی نەتەوەیی و پەرەی هونەری و دابین کردنی هونەرێکی پێشکەوتوو بۆ دواڕۆژی نەتەوەکەمان هەستان بە کردنەوەی خولی مۆسیقا بۆ منداڵانی قوتابخانەکانیان و هەر زۆر زوو تیپی مۆسیقای منداڵانیان لێ پێک هێنان و کەوتنە کاری هونەری گەورەوە.
=KTML_Italic==KTML_FontSize_Begin=15=KTML_FontSize_Between=مامۆستایان:=KTML_FontSize_End==KTML_End=
عوسمان محەمەد ئەمین؛ قوتابخانەی نەورۆز
دلێر ئیبراهیم؛ قوتابخانەی شێخ مەحمود
نامدار قەرەداغی؛ قوتابخانەی بێخود
سەلاح ڕەئوف؛ قوتابخانەی پیرەمێرد
لە ساڵی خوێندنی 1977 - 1978 لەرۆژی #17-04-1978# هەڵبژاردەی ئەم تیپانە کە تیپێکی یەکگرتویان لێ درووست کرابوو بەناوی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی سلێمانییەوە بەرێکەوتین بۆ هەولێر کە لەوێ میهرەجانی ساڵانەی پەروەردەی هەموو ئێراق ئەکرا.رۆژێ پێش ئێمە بەشدارانی ناوەندی و دواناوەندیەکان چوبوون بۆ #هەولێر#. ئێمە بەشی سەرەتاییەکان لە چەند پاسێکا بوین کە هەر پاسە و مامۆستای منداڵە بەشدارەکان سەرپەرشتی ئەکرد، پاسەکان وابزانم پچوکەکان بوو پاسی پۆڵۆنیان پێ ئەوت. لە سەیتەرەی #کەرکووک# دەرچوبوین بەرەو هەولێر ئەرۆیشتین مامۆستا دلێر لەگەڵ قوتابییەکانی لە پاسێکا بوون کە سایەقەکەی ناوی کاک ئەحمەد بوو. ئەم چوار پێنج پاسە جار بەجارێ پێشی یەکتر ئەکەوتن لە کاتێکا پاسەکەی مامۆستا دڵێر ویستبووی پێش سەیارەی بەردەمی کەوێ و بێتە پشتی پاسەکەی ئێمە هێشتا تەواو نەهاتبووە سایدەکەی خۆی ترێلەیەکی گەورە بە پێچەوانەی ئیتیجاهی ئێمە زۆر بەخێرایی لێی ئەخوری و یای لە لای سایدی سایەقەکەی پاسەکەی کاک دلێرەوە، و قڵیشی کردوو پاسەکەی وەرگەران و هەڵی گێرایەوە لە کاتێکا کە ترێلەکە ئەیتوانی خێرایی کەمکاتەوەو تۆزێ لای بدایەتە سەر خۆڵەکە. کاتێ ئەمە ڕویدا سایەقەکەی پاسەکەی ئێمە پیاوێکی گەنج بوو لە ئاوێنەکەوە دی بووی و هاواری کرد یا ئەڵڵا یا ئەڵڵا وەرگەران منیش لائیرادی دەستم برد بۆ دەرگاکە بیکەمەوە سایق هاواری کرد نەکەی وا ئەوەستم لای دایە خۆڵەکە و وەستا دابەزیم ڕامکرد بۆلایان یەکەم کەس بووم کە گەیشتمە لایان پاسەکە وەرگەرابوو هەر چوار تایەکەی بە ئاسمانەوە بوو لە پەنجەرەکانەوە منداڵان و سەرنشینەکانمان دەرکرد و (کارزان و فەرمان) هەر لەوێدا شەهید بووبوون (ئازاد و ڕێبوار) خوێنیان لێ ئەرۆی بەپەلە گەیانمانە خەستەخانەی کەرکووک و هەموو منداڵەکانی ترمان ناردەوە بۆ سلێمانی تەنیا من و مامۆستا دلێر ماینەوە لە خەستەخانە.
ئازادیش زوو لە خەستەخانە شەهید بوو. ڕێبوار تۆزێ بەخۆ بوو خوێنی زۆر لێ ڕۆشتبوو داوای خوێنیان لێ کردین من وتم فەرموو لە منی دەرکەن وتیان تۆ بەکەڵک نایەی ئەوکات زەعیف بووم مامۆستا دلێریش باری دەروونی زۆر تێک چوو بوو بەکەلکی خوێندان نەئەهات هەرچۆنێک بێت بەقەرز بوتلێکیان بۆ پەیداکرد و دوایی داماندنەوە مامۆستا دلێر زۆر دڵی بەمن خۆش بوو کە کارەکانم ڕائەپەراند ئەو تەواو پەکی کەوتبوو گاڵتە نییە سێ مندالت لە لای خۆتەوە لەبەر چاو خۆتەوە شەهید بن و چوارهەمیش هیچ ئەمەلێکی نەبوو.
من بە زۆر زەحمەت بە دوو جار چوار دارە مەیتم لە مزگەوتەکانی کەرکووک پەیدا کردو سیانیانیا زوو ناردمانەوە ڕێبواریشیان شەو لەگەڵ خۆما گەیاندەوە سلێمانی بردمەوە بۆ ماڵی باوکی هەموو گیانم خوێن بوو بەو جلانەوە خۆم کردەوە بە ماڵ و بەیانی زوو چومە مەکتەبی بێخود و ئامادەکاریمان کرد بۆ ناشتنەکانیان لە گردی سەیوان بە مەراسیمێکی شایستە کە تیایا قوتابخانەکان و منداڵە مۆسیقی و کۆرسەکان تیا بەشدار بوون. هیوادارم ڕۆحیان ئارام و شاد بێت و بەو تەمەنە کەمەیانەوە زۆر بلیمەت بوون گەر ئێستا بمانایە تەمەنیان لە سەروی پەنجاکانەوە ئەبوو ئەبێ چەند بەتوانابوونایە و چەندخزمەتیان بە هونەر و نەتەوە بکردایە
بۆ هەمیشە لەیادمانان. [1]
ھونەرمەند: #نامدار قەرەداغی#