ناونیشانی بابەت: هەڵەکردن لە خۆشویستندا
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
هیچ ڕێی تێناچێ دڵت بەرگەی ئازار و گریانی منداڵەکەت بگرێ کە شەو تابەیانی بە دەست ئازاری ددانیەوە دەناڵێنێ ، بەڵام دڵت بۆ ناتوانێ تەحەمولی ئەوە بکات کە شیرینی یان بیبسی و کۆلایەکی بەدەستەوە بوو لێی وەربگری و ڕێگری لێبکەی.
=KTML_Bold=دایک و باوکان:=KTML_End=
تکایە گوێیەکانمان پربوو لەوەی بڵێن ئێمە بە خێزانی ددانمان خراپە دکتۆر منداڵەکانیشم بە خۆم چونەوە!
بۆ منداڵەکەت بێهیوا دەکەی لەم تەمەنە بچوکەوە ، بۆ شتێکی هەڵەی لە مێشکیدا دەچەسپێنی ، دەزانی لایەنی دەروونی چەند کاریگەریی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ هەیە، بۆ وای لێدەکەی بێ هیوابێ لە ددانەکانی و ئەسڵەن ئەوەندەی تر ئیهمالیان دەکات کە وا بزانێ ددان شۆردن هیچ سوودی بۆی نییە …، کە ئەم قسەیە تەواو هەڵەیە ڕاستە بۆ ماوەی کاریگەریی لەسەر ددانەکان هەیە بەڵام بە شۆردن و پارێزگاریکردن دەتوانین کۆنترۆڵیان بکەین و تەندرووست بیان هێڵینەوە.
=KTML_Bold=بەراستی کارەساتە:=KTML_End=
با فێری خۆشویستنی ڕاستەقینە بین، هیچ مەنتق نییە منداڵی دووساڵ دێنن بۆ لام کە تەواوی ددانەکانیان کلۆربووە ، وێران بوون ، کلینیکەکانی ددان پڕن لەو منداڵانەی شەوان بێ خەو دەمێنەوە تا بەیانی و خەویان لێ حەرام بووە لەبەر ئازاری ددانیان ، پڕن لەوانەی ڕەنگ زەرد و بێهێز بوون لەبەر ئەوەی نانیان بۆ ناخورێ لەبەر ئازاری ددان…..، ناکرێ بەس لەبەر ئەوەی ناتەوێ بێ دڵی منداڵەکەت بکەی لەوسەرەوە تووشی ئازاری بکەی و تەندرووستی تێک بدەی ، بڕوا بکەن ئەگەر منداڵەکەت شەکر نەخوات نامرێ و هیچیشی لێنایە و زۆریش تەندرووستر دەبێ ، بۆیە وامەزانە کە ڕێگری شیرینی لێبکەی غەدری لێدەکەی نا ئەگەر خۆشت دەوێ بیر لە تەندرووستی ئەو بکەوە نەک ئارەزوو و حەزە خراپەکانی.
یەک خاڵی تریش بزانن تکایە دایک و باوکان
بە کەم سەیری ددان کلۆربوون و ئیلتیهابی ددان مەکەن ، هەموو ئەبەکتریایانەی کە دەبنە هۆی کلۆری و ئازاری ددان دەکرێ لە ڕێگەی خوێنەوە بگوازرێنەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە و دڵ و ببنە هۆی نەخۆشی دڵ و چەندین زیانی تەندرووستی. [1]