ناونیشانی بابەت: ڕبوونی خوێن لە تۆواودا
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
بینینی خوێن لە تۆواودا لە کاتی ئاوهاتنەوەدا زۆربەی کاتەکان حاڵەتەکە مەترسیدار نییە و خۆی چاک دەبێتەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی=KTML_End=
- هەوکردن یان میکرۆبتێدان لە پرۆستات، میزەڕۆ و بۆری تۆواو
- بەردی ناو پرۆستات، تورەکەی تۆواو، بەردی میزەڵدان.
- زەبر بەرکەوتن بە ناو گەڵ، پرۆستات یان ئەندامەکانی زاووزێ، بۆ نموونە کاتی قەبزی.
- تەسکبوونەوەی بۆری تۆواو یان میزەڕۆ.
- بوونی کیس لە پرۆستات، میزەڕۆ، یاخود تورەکەی تۆواو.
- بوونی لوو وەکوو لە پرۆستات، تورەکەی تۆواو، بۆری تۆوهەڵدان، لووی گون.
- بوونی کێشەلە خوێنهێنەر و خوێنبەرەکانی ئەندامەکانی زاووزێدا.
- بەرزەپەستانی خوێنی کۆنتڕۆڵ نەکراو.
- بەهۆکاری تر وەکوو دوای وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات، یان لابردنی بۆری تۆواو درووستدەبێت.
- پزیشک لە ڕێ ی وەرگرتنی مێژوو لە نەخۆشەکە، پشکنینی فیزیکی حالەتەکە دەستنیشان دەکات، پشکنینی تاقیگەیی پرۆستات و پشکنینی میز ئەنجام دەدرێت بۆنەخۆش.
- ئەگەر حاڵەتەکە توند بو وە چاک نەبوو ئەوا سۆنەر، زەرعی تۆواو، یاخود MRI ئەنجام دەدرێت بۆ نەخۆش.
- چارەسەری ئەم حاڵەتە زۆربەی کات خۆی چاک دەبێتەوە، بە پێی هۆکارەکەی چارەسەر دیاری دەکرێت بۆ نموونە.
- ئەگەر کیس هەبوو لادەبرێت ، ئەگەر بەردی پرۆستات یان تورەکەت تۆواو هۆکار بوو ئەوا چارەسەر دەکرێت یان لادەبرێت ، ئەگەر حاڵەتەکە توند بو ئەوا لەوانەیە بە نەشتەرگەری خوێنەکە بوەستێنرێت. [1]