پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
هەستی خۆبەکەمزانینی کورد
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەستی خۆبەکەمزانینی کورد

هەستی خۆبەکەمزانینی کورد
$هەستی خۆبەکەمزانینی کورد$
#عارف قوربانی#
زۆرجار بیر لەوە دەکەمەوە بۆچی مرۆڤی کورد خۆی بە بچووک دەزانێت لەبەرانبەر نەتەوەکانی دیکە، ئەم خۆ بەکەمزانینە لە ‌چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ ئایا لەبەر ئەوەیە دەوڵەتمان نییە، لەبەر ئەوەیە میللەتێکی چەوساوەین، یا مێژوومان وەک پێویست نەنووسراوەتەوە و شتێک شک نابەین شانازی پێوە بکەین؟ بەدیاریکراوی ناگەمە هۆکارێکی ڕوون، بەڵام دەشێ‌ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەستی خۆبەکەمزانینی تاکی کورد، کاریگەریی تێڕوانینی داگیرکەرەکانی بێت لەسەری و لە ڕێی ئەوانەوە گوێزرابێتەوە بۆ ناو کورد. بێگومان هەر یەک لە نەتەوە سەردەستەکانی تورک و عەرەب و فارس کە هەریەکە و بەشێک لە خاک و خەڵکی کوردستانیان داگیرکردووە، بە ‌چاوێکی کەم و بێبایەخ لە مرۆڤی کورد دەڕوانن، ئەم تێڕوانینەی نەتەوە سەردەستەکان، بەپێی کات گواستراوەتەوە بۆ ناخی تاکی کورد، تا خۆیشی خۆی بە ‌بچووک ببینێت.
ئەم خۆبەبچووکزانینە لەبەرانبەر نەتەوەکانی دیکە هێندە باڵای کردووە، سەری کێشاوە بۆ ڕق لە کوردبوون و هەندێکجار لە شێوەی بێگانەپەرستیدا بەرجەستە دەبێت. خەریکە بە ئەندازەیەک گەشە دەکات کە تەنیا لە ناخ و ئەندێشەی تاکەکانیشدا قەتیس نەخوات، بەڵکوو لە نووسین و بەرهەمی بەشێک لە نوخبەی ڕۆشنبیر و نووسەرانیشدا ڕەنگیداوەتەوە. هەموو شتێکی کورد ڕەتدەکەنەوە، باشترینی کوردیان پێ کەمترە لە خراپترینی گەلانی دیکە. لەکاتێکدا کورد لە هەموو ڕوویێکەوە زۆری بەسەر نەتەوە سەردەستەکانی داگیرکەرانی کوردستانەوە هەیە.
ئەم هەستە گەیشتووەتە ئاستێک تەنانەت لای بەشێک لە نووسەر و مێژوونووسانیش کورد وەک بوونەوەرێکی دەرەوەی مێژوو دەبینن، لە کاتێکدا کورد نەک هەر بەشێکی گرنگە لە مێژووی مرۆڤایەتی، بەڵکوو خاوەنی شارستانییە‌تی سۆمەرین، کە سەرچاوەی شارستانییەتی هەموو مرۆڤایەتییە. کورد خاوەنی چیرۆکی ئادەم و حەوایە، پێش ئەوەی لە پەڕتووکە ئاسمانییەکاندا بگێڕدرێتەوە، خاوەنی نوح و ئیبراهیم باوکی پێغەمبەرانین، وەک فەزڵ و شانازی بە کوردبوونەوە ناکەن، ئەم خۆ بەبچووک بینینەی لەپای چی.
زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم کورد لەسەرووی هەموو گەل و نەتەوەکانی دیکەوەیە. وڵاتگەلی زۆر گەڕاوم، گەل و نەتەوە و ئایینزای جۆراوجۆرم بینیوە، بە ڕەهایی دەتوانم بڵێم کورد وەک نەتەوە لە هەموویان مرۆڤدۆستترە. ئەوەی لە مێژوودا بەسەر کورددا هاتووە بەسەر هەر گەل و نەتەوەیەکی دیکەدا بهاتایا، یا بەرگەی نەدەگرت و شوێنەواری نەدەما، ئەگەر بمایا دەبووە تووندڕۆترین نەتەوەکانی سەر زەوی، ڕقی لە هەموو مرۆڤایەتی و تەنانەت لە سرووشتیش دەبووەوە. بەڵام کورد سەرباری ئەوەی هەزاران ساڵە هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت، هەر دەسەڵاتدار و هێزێک ڕوویکردبێتە ناوچەکەی، یا لە ‌ناوچەکە سەری هەڵدابێت بەسەر لاشە و خوێنی کورددا ڕۆیشتووە. کەچی کورد هیچ ڕق و کینەیەکی لەدڵدا هەڵنەگرتووە، کورد ڕقی لە ‌کەس نییە.
تورک کە وەک نامۆیەک بە ناوچەکە کە هاتوون بەشێک لە خاکی کوردیان بردووە. عەرەب بەشێک لە خاک و دینەکەی کوردی بردووە. فارس بەشێک لە خاک و زمان و فەرهەنگ و کو‌لتووری کوردی بردووە. بەدرێژایی سەدان ساڵی تەمەنی فەرمانڕەوایی خەلافەتەکانی عەرەبی و عوسمانی و ئیمپراتۆریەتی سەفەوی، کوردیان کۆمەڵکوژ کردووە. 100 ساڵیشە لەدوای سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوە وە بە دیاریکراوی دەسەڵاتی نەتەوە سەردەستەکانی تورک و عەرەب و فارس، سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی بەرانبەر بە ‌کورد پەیڕە و دەکەن، کورد هەر دەستی برایەتیان بۆ درێژ دەکات. لە کوێی دونیادا نەتەوەی لێبووردەی لەم شێوەیە هەیە.
هەموو ئەو وڵاتانەی زۆر دامەزراون، ئەو میللەتانەی زۆر پێشکەوتوون، ئەگەر زەبروزەنگی یاسا تەنیا یەک مانگ لەناویان هەڵگریت، وەک گەلێکی بەربەری دەبنە خۆرەی یەکدی. ئێستاش کە یاسا وەک تەونی جاڵجاڵۆکە هەموو ژیانیانی تەنیوە، تەماشا بکەن تاوانگەلی چەند قێزەون لەناویاندا ڕوودەدات. لە کاتێکدا دەوڵەتانی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە بەردەوام بەپلان هەوڵیانداوە کو‌لتوور و دابوونەریتی کورد بشێوێنن، یاسا و دەسەڵاتیان خستووەتە خزمەتی درووستکردنی کێشە و ناکۆکیی کۆمەڵایەتی و هەوڵی نەهێشتنی بەها مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردیان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەی کوردی تاوەکو ئەندازەیەکی زۆر دەستی گرتووە بە دابوونەریت و بەها بەرزەکانی خۆیەوە. ڕێز و خۆشەویستی، سۆز و بەزەیی، کۆمەڵێک خەسڵەت و بەهای بەرزی مرۆیی لەناو کوردا هەن، لەناو کەم میللەتی دونیادا دەیانبینیت. ئیدی بۆچی کورد خۆی بەکەم دەزانێت لەبەرانبەر ئەوانی دی؟
ئەگەر هۆکارەکە ئەوەیە دەوڵەتمان نییە، کە هەندێک لە نووسەران و توێژەران بێ خۆماندووکردن بەدوای هۆکارەکاندا، تەنیا بۆ ئەوەی دەگێڕنەوە کورد سەرکردەی نەبووە بۆیە نەبووەتە دەوڵەت، بەڵام لە مێژووی هاوزەمانی درووستبوونی دەوڵەتانی ناوچەکە، ئەگەر سەرکردە و ڕابەرانی ئەوکاتی کورد لە نەتەوەکانی دیکە کارامەتر و لێهاتووتر نەبووبن، لەوان کەمتر نەبوونە. ئەگەر زۆر نەشگەڕێینەوە بۆ ناو قووڵایی مێژوو، نموونەی بەراوردکاریی 100 ساڵی ڕابردووی نێوان ڕابەر و سەرکردەکانی کورد بکەین، بە سەرکردەکانی تورک و عەرەب و فارس، کورد زۆر لەوان کارامەتر و کاریزمیتر بوون.
لەناو هەموو نەتەوەی تورکدا لە ئەتاتورکەوە تا ئەردۆغان، سەرکردەی کاریزمی هاوشێوەی شێخ سەعیدی پیران و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەدی ناکرێت. لەناو گەلانی ئێراندا لە ڕەزا شاوە تا عەمامە بەسەرەکانی ئەمڕۆ، سەرکردەیەکی هاوشێوەی قازی محەمەد و قاسملۆ نادۆزیتەوە. نەک هەر لەناو عەرەبەکانی ئێراقدا، بەڵکوو لەناو عەرەبی ناوچەکەش هاوشێوەی شێخ مەحموود و مەلا مستەفا بوونی نەبووە. لە ئێراقیشدا لە مەلیکەوە تا مالکی، کەسانی وەک مام جەلال و کاک مەسعود شک نابەیت. لەناو هەموو سەرکردەکانی عەرەبدا خوێندەوارێکی هاوشێوەی نەوشیروان مستەفا بوونی نەبووە. هەموو ئەوانەی ئێستا ئێران بەڕێوە دەبەن، ناگەن بە باڵای عەبدوڵڵای حەسەن زادە. هیچ لەوە تێناگەم بۆچی هادی عامری بە باڵاتر دەبینن لە محەمەدی حاجی مەحموود، بۆچی پێیان وایە موقتەدا سەدر گرنگترە لە شاسوار عەبدولواحید؟ بۆچی بە ‌چاوێکی کەمتر دەڕواننە شەهید مەلا عەلی وەک لە هاوڕێ‌ فەهد؟
ئەمە لە هەموو بوارەکانی دیکەدا هەروایە. مەحوی ئەگەر لە سەرووی حافزەوە نەبێت، لە و کەمتر نەبووە، یەڵماز گۆنای نەک کەمتر نەبووە لە سینەماکارانی تورک، ڕەنگە بۆ هەمیشە لەناو تورکاندا کەسێکی هاوشێوەی گۆنای هەڵنەکەوێت.
درێژەکێشانی و گواستنەوەی ئەم هەستە لاوازە بۆ نەوەکانی داهاتوو وادەکات هەستی خۆخاوەنی لەناو کورددا نەمێنێ‌ و بۆ هەمیشە بەژێردەستەیی بمێنێتەوە. پێویستە کورد ئەم هەستی خۆبەکەمزانین و بەباڵابینینەی ئەوانی دیکە لە ناخی خۆیدا بکوژێت، ئەرکی ناوەندە پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و دامەزراوە زانستییەکانە هەستی خۆبەکەمزانینی تاکی کورد بگۆڕن بۆ هەستی شانازیکردن بە کوردبوونەوە. ئەوەش تاکە ڕێگەیە بۆ مانەوەی کورد لە نیشتمانەکەی خۆی. [1]
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو -22-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئەنفال، هەڵەبجە، شنگال و جینۆساید پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - دۆزی کورد پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ژیاننامە پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەرتووکخانە - لە جارێک زۆرتر چاپکراوە - بەڵێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!