ناونیشانی بابەت: سروودی نەورۆز چۆن لەدایکبوو؟
کاتێک باس لە جەژنی نەورۆز دەکرێت، هەمیشە حاجی تۆفیق بەگ (
پیرەمێردپیرەمێرد) و ئەو میراتە ئەدەبییەیمان دێتەوە یاد، کە لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە بۆ ئێمەی جێهێشتووە و هەموو ساڵێک لەگەڵ داگیرساندنی ئاگردا، سروودی ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە دەوترێتەوە و بووە بە سیمبولێکی جەژنەکە، لەدایکبوونی ئەم میراتە ئەدەبییەش چیرۆکێکی سەیر و سەمەرەی لە پشتەوەیە و مامۆستایەکی بەشی کوردیی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی بەمجۆرە باسی دەکات.
د. عوسمان عەبدول بەرزنجی، مامۆستا لە بەشی کوردیی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لەبارەی لەدایکبوونی سروودی نەورۆزەوە دەڵێت: لە ساڵی 1948دا تەنیا ڕۆژێکی ماوە بۆ نەورۆز، حەمە
ساڵح دیلانساڵح دیلان لەگەڵ مامۆستا
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد باس لەوە دەکەن، کە هیچ شتێک بۆ جەژنەکە ئامادەنەکراوە، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیش دەڵێت: فریای خاڵە [پیرەمێرد] بکەون، چونکە تەنیا ئەو لەتوانایدایە بەم پەلەپەلییە شتێک ئامادەبکات.
سروودی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک
د.عوسمان لەدرێژەی گێڕانەوەکەیدا دەڵێت: حەمەساڵح دیلان دەچێت بۆ دوکانی حەمە سەعید خەیات و لەوێ پیرەمێرد دەبینێت و باسەکەی تێدەگەیەنێت، ئەویش داوا لە دیلان دەکات قەڵەم و کاغەزێک بگرێت بەدەستییەوە و بنووسێت، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کاغەزێکی لەبەردەستدا نییە، دیلان پاکەتێکی جگەرەی غازی هەڵدەگرێت و پیرەمێردیش لە دەستپێکدا دەڵێت: ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە هاتەوە/ جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە، دیلانیش ئەوەی لەسەر زاری پیرەمێردە ڕاستەوخۆ تۆماری دەکات.
وەک د. بەرزنجی دەیگێڕێتەوە، پیرەمێرد هەتا لە دوکانەکەی حەمەسەعید خەیاتەوە دەگاتە قەلەندەرخانەکەی لای
قەزازەکانقەزازەکان، هەڵبەستەکەی تەواو دەکات و دیلانیش هەمووی لەسەر پاکەتە جگەرەکە دەنووسێتەوە و پاشان دەیباتەوە بۆ ماڵەوە و هەتا بەیانی لەگەڵ
قادر دیلانقادر دیلان کار لەسەر دانانی ئاوازەکەی دەکەن و بەمجۆرەش ئەم میراتە ئەدەبییە لەدایکبدەبێت، کە لە هەموو نەورۆزێکدا دەوترێتەوە و بووە بە سیمبوولێکی جەژنەکە.
[1][2]
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم سروودە، گەورە هونەرمەندی کورد
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست ئەم سروودەی وتەوە. سروودەکە لە ڕادیۆی
کرماشانکرماشان تۆمارکراوە و گەورە موزیکژەنی کورد
موجتەبا میرزادەموجتەبا میرزادە دابەشکردنی موزیکیی بۆ کردووە.
بۆ ئەوەی سروودەکە تۆماربکرێت، ناچاربوون دێڕێک بۆ هۆنراوەکە زیاد بکەن! و تێیدا ستاییشی شای گۆڕبەگۆڕی داگیرکەری فارس بکەن.
دێڕە زۆرکراوەکە ئەمەیە:
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکوو پار
تا شاهەنشا لوتفی فەرموو ئاخ لەگەڵ جووتیار و کرێکار
زۆر ڤێرشنی ئەم سروودەی حەسەن زیرەک ئەم دێڕەی لێ لابراوە. بەڵام هیچ کاتێک ئەو دێڕە لە بەهای تێکستەکەی پیرەمێرد و ئاوازی دیلانەکان و دەنگە ناوازەکەی حەسەن زیرەک و کەمانچەکەی میرزادە کەمناکاتەوە.
[3]