کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,028
وێنە
  124,091
پەرتووک PDF
  22,094
فایلی پەیوەندیدار
  125,881
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,119
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
989
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,674
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,961
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,155
شەهیدان 
11,917
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,724
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   تێکڕا 
274,096
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کە دادگا بووە ئامرازی سیاسی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کە دادگا بووە ئامرازی سیاسی
کە دادگا بووە ئامرازی سیاسی
$کە دادگا بووە ئامرازی سیاسی$
#عارف قوربانی#
$هەفتەی ڕابردوو لە دوو بڕیاری جیاوازدا دادگەی تاوانەکانی #کەرکووک# سزای زیندانی لە شەش تاوەکو 15‌ ساڵ زیندانی بۆ ژمارەیەک ئەندامی لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای کەرکووک دەرکرد. لەبەر ئەوەی هیچ کام لە و شەش کەسە ئامادەی دانیشتنی دادگە نەبوون، لە ‌لایەک حوکمەکە بە غیابی دەرکراو لە ‌لایەکی دیکەشەوە لە بڕیاری حوکمەکەدا بە هەڵاتوو، ناویان براوە.$
بەندە لەبەر ئەوەی لە چرکەساتی کەوتنی سەدامەوە گەڕابوومەوە بۆ کەرکووک و تاوەکو ئەو کاتەی بە بڕیارێکی سیاسی شاربەدەریان کردم. بەهۆی پیشەکەم و لەبەر ئەوەیش کەرکووک بۆ ئێمە بریتیی بوو لە ناسنامەی مەسەلەی کورد لە ئێراق، بۆیە وەک چۆن هەموو توانایەکمان لە خزمەتی کەرکووکدا بوو، هەموو سەرنجیشم لە و چەند ساڵە هەر لەسەر کەرکووک بووە و ڕۆژانەش لە و بارەیەوە یاداشتی زۆرم تۆمارکردووە، بە و هۆیەوە دەتوانم بڵێم لە هەموو کەس زیاتر ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەو شارەم.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشێوەیەکی گشتی و بە حوکمی مانەوەیان بۆ نزیکەی 14 ساڵ لە شوێنی خۆیان، یەکێک بوو لە و دامەزراوانەی پێچەوانەی ئامانج لە درووستکردنەکەی، ببووە بارێکی گەورە بەسەر کەرکووکەوە. سەرباری ئەوەی بەپێی یاسا و ڕێسای کارکردن، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نەبوو ئەوەندەی زیاتر دامەزراوەیەکی چاودێرییە، بەڵام یەکێک لە (فاسدترین) دامەزراوەکانی کەرکووک بوو. تاوەکو ئەوکاتانەی من لە کەرکووک بووم و چاودێریی ڕۆژانەی کاروباری دام و دەزگاکانم دەکرد، دەتوانم بڵێم ئەو گەندەڵییانەی لەوێ‌ دەکران، لە هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی دیکە وێنەی نەبوو، بەڵام بەحوکمی ئەو ململانێ و ناکۆکییانەی لەنێوان پێکهاتەکان هەبوو و، ‌ بەحوکمی پێکهاتەی ئەنجوومەنەکەیش کە لە شێوەی نیمچە بەرەیەک لە حیزبە سیاسییەکان درووستکرابوو، بۆیە میدیا و دەزگا چاودێرییەکانی دیکەش کەمترین سەرنجیان لەسەر گەندەڵییەکانی ئەنجوومەن بوو، بۆیە ئەگەر خوا بکات دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر دەسەڵاتی دادوەریی لە ئێراق بگاتە ئەو ئاستەی لە گەندەڵی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی گشتی بپێچێتەوە و ئەو لاپەڕە ڕەشانەی کەرکووک هەڵبداتەوە، هەقوایە هەموو خەڵکی کەرکووک ئاهەنگی خۆشی بگێڕن، بەڵام ئایا ئەوەی لە کەرکووک دەگوزەرێت و بەتایبەتیش ئەم دوو بڕیارەی هەفتەی ڕابردووی دادگەی تاوانەکانی کەرکووک، لێپرسینەوەیە لە گەندەڵی، یاخود دادگە کراوە بە ئامرازی سیاسی؟ چونکە وەک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە بڕیاری دادگە بۆ سەپاندنی سزایی زیندانی بەسەر ئەو ئەندامانەی لیستی برایەتیدا بەهۆی دەستگرتنیانە بەسەر کەلوپەل و موڵکی دەوڵەتدا. ئەوەی لە لێدوانی حوکمدراوەکانیشدا بەرگوێمان کەوت، گوایە مێز و کورسی و تاقمی قەنەفەی ئۆفیسەکانیان کە وەک ئامانەت لە سەریانە، نەگەڕاندووەتەوە‌.
بەهۆی ئەو ڕووداوانەی کەرکووکەوە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر، بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەن نەگەڕانەوە کەرکووک و تاوەکو ساتی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنەکە، هیچ ئامادەبوونێکیان لە کەرکووک نەبووە. بڕیاری نەگەڕانەوەیان بۆ کەرکووک باش بوو یان خراپ ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ نەچووبنەوە بۆ ئەنجوومەن، حەتمەن لەکاتی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنیشدا لەوێ‌ نەبوونە (دەور و ڕادەست) بکەن، بۆیە ئەگەر بە درووستی بڕیاری حوکمدانیان بەهۆی ڕادەست نەکردنەوەی کەلوپەلی ئۆفیسەکانیانەوە بێت، بڕیارێکی گاڵتەجاڕانەیە، بەڵام پێناچێت ئەوە ڕاست بێت کە لەبەر ئەوە حوکم دراون، دەشێ‌ ئەوە کرابێتە ڕووپۆشی بڕیارەکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامانج لە بڕیارەکە شتی دیکەیە، چونکە ئەگەر بڕیاربێت لە گەندەڵی دامودەزگاکانی کەرکووک بپرسرێتەوە، گەندەڵی گەورە ڕادەست نەکردنەوهی کورسی و مێز و قەنەفە نییە و، ‌ تەنانەت ئەگەر بڕیارە فایلی ئەنجوومەن هەڵبدرێتەوە کە هەقە بکرێتە دۆسییەی تاوان، بەڵام لەوەشدا ئەم چەند کەسەی ناویان هاتووە ماسییە بچوکەکانن. تورکمانێک و کوردێک و کریستیانیەک و عەرەبێکی لیستی برایەتی دەکرێنە ئامانج و دەست بۆ دۆسییە گەورەکان و نەهەنگەکان نابرێت، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئامانجەکە سیاسییە و دادگە کراوە بە ئامرازی سیاسی لە کێشە و ململانێ‌ و ناکۆکییەکانی کەرکووک دا. وەک چۆن لە بەغدا و لە بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێراقیش دادگە لە ململانێکاندا بەکار دەبرێت.
لە هەر وڵاتێکیشدا دەسەڵاتی دادوەری کەوتە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی سیاسییەوه، ‌ ئیتر مانایەک بۆ دادپەروەری نامێنێتەوە. ئێستا لە ئێراق و تا ئەندازەیەک لە هەرێمی کوردستانیش دادگەکان و دەسەڵاتی دادوەریی وەک ئامراز بە دەستی ناوەندە سیاسییەکانەوەن و دابەشبوون بەسەر جەمسەرەکانی ململانێدا، بۆیە ئەوەی لە کەرکووک ڕوودەدات کە ماسییە بچووکەکان دەبن بە تۆڕەوە و ماسییە گەورەکان لێی دەرباز دەبن، دەرخەری ئەو ڕاستییە تاڵەیە و، ‌ ئەگەر چارەسەر نەدۆزرێتەوە بۆ دەرهێنانی دادگە لەناو هاوکێشە سیاسییەکاندا، چاوەڕوانکراوە لە کەرکووک بەهۆی بوونی ئەو کێشە و ناکۆکییانەی هەبوون و هەروەها بەهۆی لێکەوتەی کێشەکانی ڕابردووەوە، لەداهاتوودا دەسەڵاتی دادگە زۆر خراپتر بەکار ببرێت وەک ئامرازێک بەدەستی تەرەفە سیاسییە ناکۆکەکانەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 922 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 07-06-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-06-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 922 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!