کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,663
وێنە
  123,884
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نامەکە بۆ کوردستانە نەک بۆ ئیسرائیل
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نامەکە بۆ کوردستانە نەک بۆ ئیسرائیل
نامەکە بۆ کوردستانە نەک بۆ ئیسرائیل
$نامەکە بۆ کوردستانە نەک بۆ ئیسرائیل$
#عارف قوربانی#
سوپای پاسداران بەرپرسیارێتیی خۆی لە مووشەکبارانکردنی #هەولێر# گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی پیلان و شەڕانگێزییەکانی زایۆنیزمی کردووەتە ئامانج، بەڵام پێناچێت ئەوە ڕاستییەکە بێت. تەنیا ئەو بەشەی ڕاگەیێندراوەکە‌ ڕاسته، ‌ کە دەڵێن ئێمە بووین مووشەکەکانمان هاویشتووە، ئەو بەشەی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەیان کە گوایە تۆڵەکردنەوەیە لە ئیسرائیل، درۆیەکی گەورەیە، هەروەها ئەوەش کە دەڵێن بنکەی ئیسرائیلمان کردووەتە ئامانج لە هەولێر ئەوەشیان هەر ڕاست نییە.
ئیسرائیل بە درێژایی چەند دەیەی ڕابردوو چەند جارێک ڕاستەوخۆ لەناو ئێران گورزی گەورەی لە و وڵاتە وەشاندووە، لە ‌سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن مەلاکانەوە لە ئێران، ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی تەقاندنەوە. لە و کاتەشەوە تائێستا دەیان پسپۆڕ و شارەزایی بواری ئەتۆمی لەناوجەرگەی تاران کردووەتە ئامانج و تەنانەت لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە هەموو ئەرشیڤ و بەڵگەی کارکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی گواستەوە بۆ ئیسرائیل، ئێران تۆڵەی هیچ کام لەمانەی لە تەلئەبیب نەکردەوە. بەدرێژایی 10 ساڵی ڕابردووش زۆر فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و سوپای قودس و بەرپرسانی ئیتڵاعاتی ئێرانی لەناو سووریا کوشتووە. ئێران نەیتوانیووە ڕاستەوخۆ تەنانەت یەک مووشەکیش بە ئیسرائیلەوە بنێت. هەرچی کرابێت دژ بە ئیسرائیل لە ڕێگەی گرووپەکانی حیزبوڵڵا و حەماس و قاعیدە و گرووپگەلەکانی دیکە کردوویانە، نەک ڕاستەوخۆ ئێران خۆی ئەنجامی دابێت.
هیچ گومان لەوەدا نییه، ‌ کە بابەتی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل تەنیا ڕووپۆشی ئامانجێکی دیکەیە، ئەزموونی ڕووداوەکانی ڕابردوو سەلماندوویەتی ئێران ناتوانێ‌ تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە. ئەگەر ئەو پڕوپاگەندانەی ئێران ڕاست بووونایە، کە ئەوە بنکەی ئیسرائیلە لە هەولێر، بەدڵنیاییەوە ئێران نەیدەتوانی بیکاتە ئامانج. ئێران خۆی زۆر باش دەزانێت بنکەی مۆساد لە نزیکترین دەروازەکانی جەستەیە وە لە کوێن، هیچ کات زاتی ئەوە ناکات مووشەکی تێبگرێت. بۆیە ئێران هەڵە دەکات ئەگەر زۆر جەخت لەوە بکاتەوە بابەتەکە پەیوەستە بە تۆڵەکردنەوە وە لە ئیسرائیل، چونکە ڕەنگە ئەوکات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باوەڕ بە قسەکانی ئێران بکەن. لە و کاتەدا دەکەونە ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ئیسرائیل هیچ بنکە و بارەگایەکی نییە و پەرێزی خۆیان لەوە پاک دەکەنەوە ئێمە هیچ کات بەشێک نین و نابین لە کێشە و ململانێی تاران و تەلئەبیب. لەکاتێکدا ئێران بە تێگرتنی ئەم مووشەکانە شتێکی دیکەی لە هەرێمی کوردستان دەوێت، نەک پاکانەکردن بەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە.
هەروەک چۆن بەستنەوەی ئیسرائیل بەم مووشەکانەوە وا دەکات ناوەرۆکی نامەکە بە باشی نەگات، تێکەڵکردنی بابەتی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە بەغدا و هاوپەیمانێتیی سێ قۆڵیی (سەدر، بارزانی و حەلبووسی) وەک هۆکارێکی پشتەوەی مووشەکەکان هەر هەڵەیە. ڕاستە ئێران تا ڕادەیەکی ئێجگار زۆر نیگەرانە لە و هاوپەیمانێتییە، بەڵام پێشتر پەیامی نیگەرانییەکانی بە قائانیدا نارد. پەیامی پشت ئەم مووشەکانە نە پەیوەندی بە بەغداوە هەیە نە تەلئەبیب، بەڵکوو پەیوەندی بە و جەمسەربەندی و دابەشبوونەی ئێستای جیهانەوە هەیە بەسەر هەردوو بلۆکی ڕووسیا و ئەمریکاوە.‌ یەکێک لە دەرهاویشتەکانی ئەو جەمسەربەندی و دابەشبوونەوەیەی جیهان بەسەر ئەم دوو بلۆکەدا، کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی غازی سرووشتی و ڕێڕەوەکانی گەیاندنێتی بە بازاڕی جیهانی. بۆیە ئەم مووشەکانەی ئێران کە بە زەرفێکی ڕووپۆشکراوی ئیسرائیلدا ناردی بۆ کوردستان، پەیوەندی بە گازی سرووشتیی کوردستانەوە هەیە.
ئەمریکا و ئەوروپا بەدوای جێگرەوەی غازدا دەگەڕێن، لە ڕیزبەندیی بەدیلەکاندا بە پلەی یەکەم چاویان بڕیوەتە تورکیا تاوەکو گازی سرووشتیی قەتەر، ئیسرائیل، میسر، ئیمارات و کوردستان بگەیێنێتە ئەوروپا. پووتین ڕاستەوخۆ نامەی ناڕەزایەتی داوە بە قەتەر، لەگەڵ ئیسرائیلیش لە گفتوگۆدایە. پێیان وابوو بە و بڕیارەی دادگەی فیدراڵیی ئێراق لە بە نایاسایی ناوبردنی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئەو دەرگەیەش دادەخەن، بەڵام کارکردنی کۆمپانیای کار بۆ ڕاکێشانی بۆریی غاز لە هەولێرەوە بەرەو #دهۆک# بە ئامانجی بەستنەوەی بە تورکیاوە، سەکۆی مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێرانی جووڵاند و ڕاستەخۆ ماڵی (شێخ باز) خاوەنی کار گرووپی کردە ئامانج، نەک بنکە و بارەگای ئیسرائیل. مووشەکەکان نامەی ئێرانە بۆ کارنەکردن لە بەستنەوەی بۆریی گازی سرووشتیی کوردستان بە تورکیاوە، کە ئێستا کۆمپانیای کار خەریکی کارکردنە تێیدا.
من نازانم هەرێمی کوردستان دواجار خۆی بەکام لادا یەکلادەکاتەوە، یاخود چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشهات و ڕووداوانە دەکات، پەیوەست بە و پێویستییە جیهانییەی بەشێکی لە خاکەکەی ئێمەشدا هەیە، بەڵام دەبێت لەیەک شتدا بەرچاوی ڕوون بێت، کێشەی غازی سرووشتی و ململانێی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە و ڕێڕەوەکانی بە بازاڕکردنی، وادەکات هیچ کام لەو جوگرافیایانەی سەرچاوەی وزەن ناتوانن هاوسەنگی لەنێوان ئەم دوو بلۆکە ڕاگرن و بە بێلایەنی بمێننەوە. بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان کە نیمچە قەوارەیەکی لەرزۆکی هەیە، توانای بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکانی کەمترە، پێویستە پەیامەکان وەک ئەوەی هەن وەربگیرێن و بە بیری ورد و هەڵسەنگاندنی لۆژیکیانە بڕیار بدەن. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 751 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 14-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-03-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 751 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.031 چرکە!