بابەت: وتار
نووسین: #یوسف مەنتک#
$بۆ سیاسییەکانی کورد، ئەوەی بڵێ ئێوە لە ماندێلا دەکەن ماستاوچییە$
بۆ سیاسییەکانی کورد، ئەوەی بڵێ ئێوە لە ماندێلا دەکەن ماستاوچییە، ئینتیهازییە، قەڵەمفرۆشە دووڕووە، درۆ دەکات
غروور مەبن، بە پیا هەڵدان نە کردارتان، نە مۆڕاڵتان، نەحوکمڕانیتان، لە ماندێلا ناچێت.
بە سیاسەتی ڕق و یەکتر سڕینەوە! وێرانتان کرد مێژوو و وڵات.
متمانە و وەفاتان نەهێشت خاڵیتان کرد لە گەنج. گەندەڵی، فەساد، کۆچ، دزی، درۆ، کۆبوونەوە، خاکفرۆشیتان داهێنا
کەمێک شەرم لە خۆتان کەن!.
ماندێلا دڵی گەورە بوو لێبووردە بوو لە مەراسیمی سەرۆکایەتیدا، لە دیکتاتۆرەوە تا بەرپرسی زیندان.
لەسەر شانۆ، باوەشی بۆ هەمووان کردەوە.
تەنیا خولێک سەرۆکایەتی کرد، ئاشتی، تەبایی، پێشکەوتنی هێنا.
دەی ئێوەش، حیزبایەتی، دەمارگیری، کەواسووری ڕق و تۆڵە
وەلانێن.باوەش بۆ یەکتر بکەنەوە، کوردستانی ئازاد و مەزن
بنیاتنێن.
دەزانم فشەتان بەم قسانەم دێت، ئێوە ئەیام زەمانێکە ستۆک و بەسەرچوون.
ئیدی نەوەی نوێ و ڕەحمەتی خوودا!
یووسف مەنتک
#16.3.2023# پێنجشەممە
[1]