سەلیم سەیدۆک و یادی جەژنی نەورۆز
جەژنی نەورۆز بەرز و پیرۆز بێت.
ئەم تێکۆشەرە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (1933) دا، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی تەکیەی قەڵای #هەولێر# دا (بەنهێنی) ئاهەنگ و ئاگری نەورۆز پیرۆز و سازدەکەن.
هەر لەم ساڵدا (25 ) لە کەسانی کوردپەروەر و ڕۆشنبیریی شاری هەولێر بەشدار دەبن. لەناویاندا #حسێن حوزنی موکریانی# هەبووە و وتاری حەماسی لەیادی نەورۆزدا خوێندووتەوە.
یاد کردنەوەی جەژنی نەورۆز تاکوو دەسپێکی ساڵی (1940) لە ماڵی (سەلیم سەیدۆک) دا، بەردەوام دەبێت.
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ئاهەنگ و ئاگر کردنەوەی نەورۆز بەشدار بووان بە وتاری حەماسی و شیعر خوێندنەوە ئاهەنگەکە جوان و ڕەنگینتر دەکەن.
ئەوی شایانی گوتنە لە ساڵی 1941دا، هەندێک لە شێخ و ئاغا ڕژێمی پادشایەتی دژی (سەلیم سەیدۆک) هان دەدەن و لە دەر ئەنجامدا تووشی زیندانی دەکەن.
سەلیم سەیدۆک و یادی جەژنی نەورۆز
کۆمەڵێک چیرۆک و سەروسەربردەی زۆری هەیە و لە ئاییندەدا بەدوورودرێژیی بەسەری دەکەمەوە .
دروود بۆ گیانی پاکی (سەلیم سەیدۆک) و هەڤاڵەکانی و ڕوحیان شاد بێت.
سەرنج:
سوپاسی زۆرم بۆ نەهرۆی سەلیم سەیدۆک کە ئەم وێنەیە و کۆمەڵێک زانیاری
بۆ ناردم.
وێنەی سەلیم سەیدۆک لە ئەرشیفی گیو موکریانیدا بەهۆی د. کورستان موکریانی وەرگیراوە.
[1]