نامەی
هەژار موکریانیهەژار موکریانی بۆ گیو موکریانیگیو موکریانی
مامۆستای بەنرخم، مامۆستا گیو موکریانی، زۆرم چاکەی تۆ لەسەرە، چونکوو فرچکی کوردایەتیم بە بۆنەی تۆ وەرگرت؛ بەڵام منی هەژار، چۆن بۆم دەکرێ لەژێر باری ئەو پیاوەتییەت دەرکەوم.. هەر هێندەم لە دەست هات کە نموونەیەک لە کردەوەی شاگردەکەت بە دیاری بۆ بنێرم؛ لێشم ڕوونە، پێت ناخۆش نابێ و لێشم دەبووری، چونکوو هەژارم! ئەوا دانەیەکیشم مەم و زین بۆ کاکە
حسێن حوزنی موکریانیحسێن حوزنی موکریانی نارد؛ تکایە لە پەڕتووکخانەکەتدا بە ناوی وی ڕایگرە و ئەگەر بۆشت دەست دەدا، بە نیازی من بچۆ سەر گۆڕە پیرۆزە غەریبەکەی و پێی بڵێ، هەژارەکەی تۆی، تۆی زۆر خۆش دەویست
مەم و زینمەم و زینی گۆڕیوەتە سەر موکریانی و وێنەیەکیشی بە تۆ پێشکەش کردووە.
هەژار
ئاداری 1960
لە پەڕاوی بەڕێز زیاد ئەسعەد وەرگیراوە.
[1]