میدیاکانی تورکیا ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی داود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل – کوردیان لە شاری ئەدەنە لەلایەن هێزەکانی جەندرمەی تورکیا بڵاوکردەوە.
ڕۆژی شەممە 2ی شوباتی 2019، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی تورکیاوە لە شاری ئەدەنە، داود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل – کورد و سێ کەسی دیکە دەستگیرکراون.
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە باغستانی تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکەوە ڕووبەڕوو کراوەتەوە و پاسپۆڕتی ساختەشی پێبووە.
ئەوەشیان خستەڕوو کە ناوبراو لە شاری ڕەقە لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە و پەیەدە بینراوە کاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و هێزە کوردییەکان بووە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=476806&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ساتی دەستگیرکردنی داود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل - کورد=KTML_Link_External_End=
ناوبراو لە ساڵی 1947 لەباغستان کە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئۆزباکستانەوە لەدایکبووە، 10 ساڵی ژیانی لە زیندانی ئەبوغریب لە ئێراق بەسەربردووە و ماوەیەک بەڕێوبەری کەناڵی ئاسمانی ماف بوو، ئێستاش سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل - کوردە لە کوردستان و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ئیسرائیل - کورد و ڕۆژنامەی ئیسرائیل - کوردستانە کە لە ئۆرشەلیم چاپ دەکرێت. [1]