ناو: خەڵەف
نازناو: جوعانی
ناوی باوک: عەبد ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ڕۆژی کۆچی دوایی: 08-03-1991
شوێنی لەدایکبوون: ئەنبار (حدیثە )
شوێنی کۆچی دوایی:
سلێمانیسلێمانی -
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکە
ژیاننامە
عەقید ( خەڵەف ) بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی بووە (ئەمنە سوورەکە) سەرکردەی هەموو ئەو جەلادە بەعسیانە بووە کە ڕۆژانە دەکەوتنە گیانی گەنج و پیری شاری سلێمانی و جگە لەوەی لە سایەی ئەماندا کەس خاوەنی هیچ بەهایەکی مرۆیی، ئەخلاقیی و ئایینی نەبووە، بگرە قەڵای ئەمنە سوورەکەیان کردبووە قەسابخانەیەک و ڕۆژان لەو جێگایەوە بە ئازار و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستیی ، پاشان کوشت و گوللەبارانکردن و ڕەوانەکردنیان بۆ سێدارە.
خەڵەف، بە عەرەبی: (خلف عبد احمد الجوعاني) ساڵی
1951 لە ئەنبار (حدیثە) لەدایک بووە ، دەرچووی کۆلێژی پۆلیس بووە .
سەرەتا ئەفسەربووە لە (ئەمنی عاممەی بەغدا) بەپلەی ملازم، دواتر لەئەمنی شارەکانی (ئەنبار و موسەنا) پێش هاتنیشی بۆ ئەمنی سلێمانی لە ئەمنی شاری
دهۆکدهۆک بووە، بەپێی سەرچاوەیەک ساڵی
1988 هاتووە بۆ ئەمنی سلێمانی و دوای عەقید (حاتەم) بووە بە بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی (مدیریة الأمن السلیمانية)
لە کۆتاییدا لە ڕاپەڕینە مەزنەکەدا لە ڕۆژی 08-03-1991دا لە بەردەم ژوورەکەی خۆیدا لەناو ئەمنە سوورەکەدا بەسزای گەل گەیندرا .
گۆڕبەگۆڕ بەریەککەوتنی زۆری هەبووە لەگەڵ هەندێک لە زیندانییە قارەمانە خۆڕاگرەکانی زیندانی ناو ئەمنە سوورەکە و هەندێکجار خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کەیسی زیندانییەکانی کردووە .
دوای گەڕان و هەوڵێکی زۆر بۆ دەستکەوتنی وێنەیەکی، ئەمڕۆ چەند وێنەیەکیمان دەستکەوتووە و دوای پشتڕاستکردنەوە لەگەڵ چەند زیندانییەکی بەڕێز بۆ دڵنیابوونەوە لێی.
[1]