ناونیشانی بابەت: خولیاکانی دایکو باوکم
نووسین: #لەیلا بەرزنجی#
هەمیشە دایکم وایدەخواست لەناو حەدیس و قورئاندا گەورەببم ئەمەیان خولیای ئەوبوو، بەڵام نەمدەزانی باوکم دەبێت چ خولیایەکی بۆمن هەبووبێت بەخۆمم دەوت بەدڵنیاییەوە نووسین و خوێندنەوە چونکە ئەو دەستێکی باڵای هەبوو لە نووسینی چیرۆک دەی نەبوونی و شوێنی بەتاڵی پڕنابێتەوە وەک ئەو ئاوەی ڕژاوە خۆ کۆنابێتەوە بەڵام نایشارمەوە ئومێدەواربووم دایکیشم درکی بەمە بکردایە کە ئەم وشانە وەک جگەرگۆشەکانم لەلای من بەبەهان لای ئەویش ئاوابوایە؟!
ناکرێت مرۆڤەکانی چواردەورت ڕازیبکەی کە تۆ چیتدەوێ ئەمەیان سەختە بەڵام کەسیان ئەو هەنگاوە نادەن کە تۆ چیت دەوێ ئەگەر بپرسن
سەرکەوتن یان هاتنەخوارەوە لەژیان کامیان سەختە دەی من دەڵێم سەرکەوتن چونکە سەرکەوتن بەتەنیایت ڕێگاکان خۆت دەبێت خۆشی بکەیت خۆت لەهەڵە بپارێزی ڕەنگە دوچاری سەختی زۆر ببیتەوە کەسەکانی چواردەورت بۆ دەردەکەوێت هەندێک کەس دێنە ژیانت لەکاتێکدا واهەست دەکەیت زۆر نزیکە لێت بەڵام بەپێچەوانەوە خۆشت نازانی چۆن دوردەکەوێتەوە ، وەک ئەوەی لەدووبەلەمبین سەوڵلێبدەین ئەو بۆلایەک منبۆلایەک لێک دوربکەوینەوە بەوچەشنە دەرکەوت ئاواش بەلێڵی ونبوو حەیفەکات بەدەستەوەبدەین هەمیشە واهەستدەکەین کاتمان زۆرماوە ئەو بەیانیانەی هەتانیوەڕۆ لەخەوهەڵنەدەستام ئەو هەمووکاتەی لەهەڵهاتن لەدست خۆم بەسەرمبردووە.
هەرگیزنابێت بهێڵیت ڕابردووت بەشێوەیەک ون بێت. نامەکان لەبیابان بەتەلەگراف نێردرابوون بەبێدەنگبوونی بریداریکردم لەکاتێک لێرە خۆر ئاوادەبێت لەشوێنێکی تری جیهان خۆر هەڵدێت.
دەتوانی شتێکی زۆرگرنگ لەخولەکێکی ئاساییدا بدۆزیتەوە یەک ڕۆژ لەگەڵ کەسێکدا کەخۆشت بوێ دەشێت هەموو شتێک بگۆڕێت! [1]