ناونیشانی بابەت: لەناو زووخاوی خۆمدا ونم
نووسین: #لەیلا بەرزنجی#
ئەمڕۆ زۆر لە ڕۆژانی تر جیاوازبوو ، بەر لەهاتنەوەم بەرەو ماڵ لە شاری لەدایکبوونم دانیشتبووم دنیایەک خۆزگەم هەبوو کە بەکوچەوکۆڵانەکانی شاردا گوزەرێ بکەم و شوێنەکانی منداڵیم بەسەربکەمەوە و یادگاریەکانی منداڵیم بێنمەوە یاد ، دەی هەمیشە بەو یادگاریانەوە ژیانم بە ڕێکردووە بەر لەماڵاوایی ، مامۆستام تەلەفونی کرد و مزگێنی دەرچوونی پەڕتووکەکەمی پێدام کەلەچاپدایە ئەم هەواڵە بۆمن زۆر دڵخۆشبوو هاوشێوەی بۆمب بوو کاتێکم زانی خۆم لە سوژدەدا بینیەوە لەسەرچۆک دانیشتووم دەستی پاڕانەوەو شوکرانەبژێرم ڕووەو لای تۆ بەرزکردەوە سوپاس بۆ تۆ خودایە ئاواتێکی منداڵیم بوو ، دێتەدی ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکێکی زۆرم بۆ کێشابوو ئەوان قسەی دڵی من و زۆریتربوو بۆ پەروەردە چونکە ئەزموونی خۆم یاخود ئەوانەبوون کەلەسەر ڕێگام پێیانگەیشتبووم من دەمەویست زۆر شت بگۆڕم بەڵام هەندێک جار لەتواناتدانیە یاخود لە وئەرکەدانیت کەبێی بگەیت بەڵام قسەی دڵت دەکەی بەو هیوایەی دەرگایەک واڵابکرێ بۆ ئەم دەربڕینەی کە خستۆمەتە سەر پەڕەی سپی و ڕازەکانم داباراندوە پەڕەکانم ڕەشکردۆتەوە ، دەی هەموو ئەمانە بۆمن زۆر گرنگە بەڵام بۆ تۆ نا ؟!
من خۆ ئەمەدەزانم بەڵام خۆمم لێ بێ ئاگا کردووە ، کەهەر نەزانم بەڵکوو وابەخۆم دەڵێم کە نازانیت، سەیرم پێدێت هەمووئەو ماوەیەم چۆن بەڕێکردووە چۆن بەرگەم گرتووە ئەگەر لێم بپرسن هێشتا زوو نییە بۆ ئەوەی دڵتەنگیت باس دەکەی دەڵێم ،
گەمژە خۆ نازانێت کەدەبێت چ کاتێک بڕیاردات یاخود پێویستە قسەبکات من هەموو ئەوانەی چواردەورم نقومم دەکەن لەخۆشی لەپیرۆزبایی سەرکەوتن لە هێز لە درووستکردنی دیواری تۆکمە لە بوون لە هەموو ئەوانەی بە مێشکی مرۆڤدادێت دەستمدەکەوێ بەڵام هەموو ئەمانە لەلایەکە و تۆ لەلایەکی تر کەقەت نەتزانی هەیت ، شانازی بوونی تۆم بەرنەکەوت ، ئیتر نازانم منی گەمژە بۆ دەبێت بمەوێت ئەم وشە لەتۆ ببیستم گللەییت لێناکەم دڵم ئەوەندە جێگای نەماوە بۆگللەیی خۆم لەناو زوخاوی خۆمدا ونم ، لەناو نەبوونت لەکاتێکا بوونت هەیە کەچی تۆنیت ، لەناو خەمی جەرگەکەم جەرگی جەرگم ، دەی من وادیق دەکەم بە جۆرێک ڕوودەکەمە ئاسمان و دەڵێم چیترت بۆ هەڵگرتوم چیتر دەوێت لێم هێشتا ماوتە ، دەی دیارە چێژ دەبینی لە ئازاردانم
خودایە ئەمڕۆ زۆر توڕەم بە جۆرێک لەتۆش توڕەم بۆ کەی منت هەڵگرتووە؟ من نامەوێت بژیم من هەر ئەو ڕۆژە مردم ...... ئەوڕۆژە تێشکام کەناوهێنانیشیم لێقەدەغەکراوە ، من هەست ناکەم دایکی خراپبم چونکە ژیانی خۆم کردە قوربانی بینینێکی منداڵەکانم، وەک فروغ و کۆچەرم نەکرد لەگەڵ ئەوەشی کە بمکردایە باشتربووم بۆ خۆم بەڵام دڵنیام بۆ منداڵەکانم نا ، بەڵام پێم بەدڵمدا ناو منداڵەکانم هەڵبژارد ئەوان لەپێش تۆن ، خۆشت باشدەزانی ئەمەی نەمدەویست تۆ ویستت ، زۆرم لەدڵاکەڵەکە کردووە بەڵام واهەست دەکەم دڵی من دەڵێی مەتاتە دەکشێ ئەو وای درووستکردووە ، ویستی پەروەرێنە نازانم بۆ والەگەڵ من دەکات هەمووشەوێک کەدەنووم بەئومێدم بەیانی لەشوێنێکی تر ڕۆژکەمەوە بە جۆرێک ئاسوودەبم لەدوورەوە هەست بەبوونتان بکەم ئیتر نامەوێت هیچ بڵێم، ژنبوون ئاوایە! [1]