پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,714
وێنە 105,737
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
مووشەکە بالیستییەکەی سەدر و پۆستی سەرۆککۆمار!
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مووشەکە بالیستییەکەی سەدر و پۆستی سەرۆککۆمار!

مووشەکە بالیستییەکەی سەدر و پۆستی سەرۆککۆمار!
$مووشەکە بالیستییەکەی سەدر و پۆستی سەرۆککۆمار!$
#عادل باخەوان#
#08-07-2022#
هەفتەی ڕابردوو بۆ ئێراقییەکان پڕبوو لە ڕووداوی گرنگ و هەفتەی داهاتووش، بەتایبەتی پاش جەژنی قوربان، دەکرێت چاوەڕوانی چەند قووربانییەکی سیاسی زیاتر بین. هەر لە تویتەکەی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدرەوە لەسەر سەرۆککۆمار تاوەکو گریمانەی گەڕانەوەی نووری مالیکی کە من ناویدەنێم پیاوە بیلدۆزەریەکەی ئێراق.
ڕووداوەکان ناچارمان دەکەن تاوتوێی چەند پرسیارێکی گرنگ بکەین، لەوانە: ئایا ئێراقی پاش تویتەکەی سەماحەتی سەید ئێراقی پێش تویتەکەیە؟ تاوەکو چەند ئەم تویتە کارایی دادەنێت لەسەر داهاتووی پرسی بەربژێرەکان؟ کورد چۆن لەگەڵ دەرەنجامەکانی ئەم تویتەدا دەکات؟
پاشان ئەگەر کەمێک فراوانتر بیربکەینەوە، دەبینین ئاگرە گەورەکە لە ماڵێکی دیکەیە کە فراوانتر و ترسناکترە لە ماڵی کورد: ماڵی شیعەکان. پاش کشانەوەی سەدر لە پەڕڵەمان، ئیتر بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەڕووتی دێتە بەر خۆر و هەموو ئەو درزانەی لە جەستە سیاسییەکەیدایە بەڕوونی دەبینرێن. ئایا بژاردەی سەرۆکی حکومەت بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەڵدەوەشێنێتەوە یان نا؟
دواتر مەرجەعیەتی نەجەف و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاکەی و تاوەکو کوێ بەم شێوەیەی ئێستا مامەڵە دەکەن: مەرجەعیەت بێدەنگە و ئێرانیش هیچ پەلەی نییە!
لە کۆتاییشدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕاستە سەرقاڵی جەنگی ئۆکراینیایە، بەڵام چاوێکی هەر لەسەر ئێراقە و لە پشت پەردەکانەوە جوڵانێکی دیپلۆماسی هەیە و زەنگی تەلەفۆنەکان بەردەوام لێدەدەن: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت چی بکات؟
لە کۆی ئەم بابەتە گرنگانەی هەفتەی ڕابردوو، ئێمە لەم وتارە کوورتەدا تەنیا لەسەر یەکەمیان دەوەستین و لە هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێینەوە سەر ئەوانیتر. ڕاستە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گرێکوێرە گەورەکەیە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە بەبێ سەرۆککۆمارێک لە کۆشکی سەلام، هیچ ئەکتەرێک لەڕووی یاساییەوە ناتوانێت ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران. بۆیە پێش هەموو شتێک ئێراقییەکان دەبێت، بەربژێری پۆستی سەرۆککۆمار یەکلاییبکەنەوە و لەکۆتاییدا کەسێک بنێرن بۆ سەر کورسییە پڕۆتۆکۆلییەکەی کۆشک.
$سەرەتا تویتەکەبوو!$
پێش تویتەکەی سەماحەتی سەید، ڕووبەری جووڵانەوەی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تاوەکو ئاستێکی زۆر بەرز ئارامبوو. دوو بەربژێرە سەرەکییەکە سەرقاڵی داڕشتنی ستراتیژی چۆنیێتی ئیدارەکردنی پەیوەندییەکانی هێزبوون و کارتەکانی گوشاریان ڕێکدەخستەوە.
پاش کشانەوەی سەدرییەکان لە پەڕڵەمان و بەهێزبوونی بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆشتن کە بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی شانسی بەهێزتربێت بۆ مانەوە لە کۆشکی سەلام، بەڵام کە تویتەکەی سەماحەتی سەید وەک مووشەکی بالیستیکی زیرەک دەڕژێت بەسەر کۆشکی سەلام دا، ئیتر بەرژەوەندی و نۆرم و ڕێکخستن و گرەوەکانی یاریەکە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.
پاش چەند کاژێرێک قسەکردنی ئەم هەفتەیەم لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکییەکانی نێو یارگاکەدا و دوور لە هەر ڕەهەندێکی سۆزداری و تەواو بابەتیانە، دەتوانم بڵێم دوو گریمانەی سەرەکی لەئارادان.
$گریمانەی یەکەم: بەربژێری پارتی بەرەو کۆشکی سەلام!$
لە هەشت مانگی ڕابردوودا، بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەمیشە بلۆکی تەیاری بەوە تاوانبار دەکرد کە لە پشت پەردەکانەوە سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێراقە لەگەڵ ئیسرائیل دا. بۆ ڕاگرتن و بەدرۆخستنەوەی ئەم چیرۆکە، بلۆکی تەیار پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا بردە پەڕڵەمان و دەنگی لەسەر درا، بەڵام سەرۆککۆمار واژۆی لەسەر نەکرد. لێرەوە سەدر هێرشێکی بێ پێشینەی کردە سەر خودی سەرۆککۆمار و تاوانباری کرد بەوەی کە لایەنگری ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ئێراقە لەگەڵ ئیسرائیل دا.
لە گریمانەی یەکەمدا و بەپێی سیستمێکی عەقڵانی، دەکرێت ئەو 15 هێزەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە خۆیان بە دژە ئیسرائیل ناودەبەن و بۆ بەشێکی گرنگیشیان دژایەتی ئیسرائیل مانا بە بوونیان دەبەخشێت، پشت بکەنە بەربژێرەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێگەنەدەن ئەم مووشەکە بالیستیکییەی سەدر یاریگاکەیان بەسەردا بڕووخێنێت.
لێرەوە، بۆ گەمارۆدان و پاشان پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکەی سەدر، دەنگ بە بەربژێری هاوپەیمانەکەی سەدر کە پارتییە بدەن. لە دۆخێکی ئاوادا، هەولێر ڕازیدەکەن و حەنانەش بێدەنگ دەکەن. بەرە پرگماتیک و عەقڵانییەکەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکرێت بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ تویتەکەدا بکەن.
$گریمانەی دووەم: بەربژێری یەکێتی لە کۆشکدا دەمێنێتەوە$
15 هێزەکەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی وشیارن لەوەی کە لەنێو هەلومەرجی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی هێزدا، بەتایبەتی لە ئێستا و ئێرەیەکدا کە سەدر لە پەڕڵەمان کشاوەتەوە و تۆپەکە لە یاریگەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دایە، نابێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بدەن لەدەرەوەی یاریەکەوە بێت و لەهەمانکات دا ئیدارەیشی بکات. بەپێچەوانەوە، هێندەی من ئاگاداربم، بەشێکی گرنگ لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەتایبەتی ئەکتەرە هەرە ڕادیکاڵەکانیان، پێیانوایە کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە سەدر تەواو لاوازبکرێت و بخرێتەوە قاڵبەکەی خۆی و میزەڵانەکەی بتەقێنرێت.
لێرەوە، دەبێت ئێستا لە جاران زیاتر پشتیوانی لە بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەن و ئەگەر خۆیشی بیەوێت بکشێتەوە دەبێت ڕێگەی لێبگیرێت، چونکە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێ لاواز دەبێت. واتە لەپێناوی بەرژەوەندییە بابەتییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا، نەک هەر دەبێت پشتیوانی لە بەربژێری یەکێتی بکرێت، بەڵکوو دەبێت، ئەگەر بیر لە پاشەکشەش بکاتەوە، ناچار بکرێت بە مانەوە لەنێو یاریگەکەدا.
$کورد لە کوێی یاریەکەدایە؟$
لەنێو ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا، زانیارییەکی گرنگ هەیە کە دەبێت ئاماژەی پێبدەین: چەند چوارچێوەی هاوئاهەنگی و تەیار بەربژێرەکانی پارتی و یەکێتی وەک کارتی گوشار لەسەر یەکتری بەکاردەهێنن، پارتی و یەکێتیش هێندە هەردوو بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و تەیار وەک هەمان کارتی گوشار لەسەر یەکتری بەکاردەهێنن.
ئەم داتایە گرنگە چونکە دەمانباتەوە سەر ئەوەی کە چیتر یاریەکە کوردی - کوردی نییە، بەڵکوو ئێراقی - ئێراقییە! ئایا بەڕاستی کاتی ئەوە نەهاتووە کە دەستەبژێری سیاسی کورد، پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەری و بنچینەیی بەکۆی ئەم سیستمی مامەڵەکردنە لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق دا بکات و وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە: ستراتیژی نەتەوەی کورد لە ئێراق دا بریتییە لە تێکەڵبوون و ماڵیکردن و ئاوێزانبوون یان بیناکردنی خود وەک نەتەوەیەک کە خەون بە دەوڵەتێکی سەربەخۆوە دەبینێت؟
دڵنیام لەوەی کە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بەشێکی گرنگ لە کێشەکانی کورد لە ئێراق دا چارەسەر دەکات، چونکە لە ئێستا و ئێرەدا کورد نەوەک ئێراقی مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی ئێراقی دا دەکات نە وەک کوردیش، هەروەها لەنێو ماڵی خۆیشیدا نە وەک ئێراقی مامەڵە لەگەڵ خۆی دا دەکات نە وەک کورد.
ئەمە پێیدەگوترێت دڕانی سیاسی کە دڕانی جووڵە، هەڵسوکەوت و ڕەفتاریشی بەدوادا دێت. بۆچوونە دەرەوە لەم دڕانە، گرووپە سیاسییەکانی کوردستان دەبێت یەکێک لەو دوو بژاردەیە هەڵبژێرن و مامەڵەی لەگەڵ دا بکەن.
بێگومان هەر یەکێک لەو دوو بژاردەیەش باجی گەورەی هەیە، بەڵام دەبێت، بدرێت، ئەگەرنا دۆخی نائارامی و ناسەقامگیری بەردەوام دەبێت و قەیرانەکان یەک لە دوای یەک کەڵەکە دەبن بەسەر هەرێمی کوردستان دا و نەوەی نوێی کوردستانیش، وەک نەوەیەکی دڕاو و بێ ئومێد و بێ ئاسۆ و بێ داهاتوو، هەمیشە لەسەر ڕێگەی بەجێهێشتنی نیشتماندا دەبێت. [1]
ئەم بابەتە 482 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 08-07-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 482 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,714
وێنە 105,737
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕانانی پەرتووک کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕامیاری، جیۆپۆلیتیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕەخنەی سیاسی وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!