پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
  • 13-05-2025
  • 14-05-2025
  • 15-05-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
  • 13-05-2025
  • 14-05-2025
  • 15-05-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئایەتەکانی لەتیف هەڵمەت
05-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
گۆرانی شەماڵ هات بای بەهار، بە دەنگی محەمەدی ماملێ
05-05-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سری سورەییا ئۆندەر
03-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
ڕەشاغای میران و مەلا ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی و هاوار ئاغای دزەیی
03-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
شەهیدی فەرماندەی داستانی هندرێن خدر حسێن و هەڤاڵەکانی
03-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
ڕەحمان ڕەزگەیی
03-05-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئەژین سیروان ئەمین
02-05-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
سەردار نۆڕێ هونەرمەندی شێوەکار و شاعیر و هایکونووس
02-05-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
01-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و موڕتەزا حەدیسی و عەلی علیان سامەڕائی
30-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  551,684
وێنە
  117,547
پەرتووک PDF
  21,287
فایلی پەیوەندیدار
  113,184
ڤیدیۆ
  1,977
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,977
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,861
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,910
عربي - Arabic 
36,570
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
24,016
فارسی - Farsi 
12,984
English - English 
8,134
Türkçe - Turkish 
3,741
Deutsch - German 
1,905
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,206
ژیاننامە 
27,363
پەرتووکخانە 
26,500
کورتەباس 
20,612
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,399
شوێنەکان 
14,518
پەند 
13,748
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,969
هۆنراوە 
10,586
بەڵگەنامەکان 
8,579
وێنە و پێناس 
8,320
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,874
ڤیدیۆ 
1,856
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,514
فەرمانگەکان  
1,123
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
835
کارە هونەرییەکان 
780
گیانلەبەرانی کوردستان 
659
شوێنەوار و کۆنینە 
655
ئیدیۆم 
458
پۆلێننەکراو 
403
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
403
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
216
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
191
نەریت 
160
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
95
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
54
بەرهەمە کوردستانییەکان 
43
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,412
MP4 
3,205
IMG 
216,443
∑   تێکڕا 
253,612
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
ئویانۆس شامیلۆن
ژیاننامە
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ئێراق، ساڵی 10 دۆسیە گەورەکە!
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئێراق، ساڵی 10 دۆسیە گەورەکە!

ئێراق، ساڵی 10 دۆسیە گەورەکە!
ئێراق، ساڵی 10 دۆسیە گەورەکە!
عادل باخەوانعادل باخەوان
09-01-202209-01-2022
ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەڕڵەمانی ئێراقە و هەروەها دەستپێکی ساڵی 2022وە. لەم چرکەساتە گرنگەدا هەرێمی کوردستان و ئێراق رووبەڕووی 10 دۆسیەی یەک لە یەک ئاڵۆزتر و فرەڕەهەندتر و قەیراناویتر دەبنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر یەکێکیاندا وەک گوزەرکردنە بەنێو کێڵگەیەک لە میندا. هەر یەکێک لەو دۆسیەیانە، بێگومان لە ئاستی جیاوازدا، پەیوەندی بەتەواوی ئێراقییەکانەوە، هەر لە فاوەوە تا زاخۆزاخۆ هەیە و چۆنییەتیی ئیدارەکردنی هەر یەکێک لەو دۆسیانەش، کاریگەریی بەسەر تەواوی ئێراقییەکانەوە، بە جیاوازی نەتەوە و ئایین و مەزهەبەوە، دادەنێت. من لەم بابەتە کوورتەدا هەوڵدەدەم بەخێرایی ئاماژە بە هەر یەکێک لەو دۆسیانە بدەم و تیشک بخەمە سەر ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی و گرەوە یەکلاییەکەرەوەکانی.
1. پێکهێنانی حکومەت
لە 10-10-202110-10-2021وە هەڵبژاردنی نیشتمانی لە ئێراقدا کرا و بە بۆچوونی من یەکەم وانەیەکیش کە ئەم هەڵبژاردنانە پێیان وتین بریتییە لەوەی کە لە ئێراقدا شتێک نییە بەناوی هەڵبژاردنی نیشتمانی و ئەوەی هەیە سێ هەڵبژاردن لە سێ ڕووبەری دابەشبووی کورد و سوننە و شیعەدایە و هەر یەکێک لەم ڕووبەرانەش بەپێی لۆژیک و بەرژەوەندی و نۆرم و ستراتیژیەتی لۆکاڵیەوە، نەک نیشتمانییەوە، بەڕێوەدەبرێن و ئەوەی بۆ شیعە گرنگ و ئەولەویەتە مەرج نییە بۆ کورد و سوننە گرنگ و ئەولەویەتبێ.
وانەی دووەمی هەڵبژاردنەکان بریتییە لەوەی کە تاوەکو ئاستێکی زۆر بەرز پشکی شیعە بە شیعە و کورد بە کورد و سوننە بە سوننە یەکلاییدەبێتەوە و کارایی هەر یەکێک لەو گرووپانە بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی گرووپەکانی دیکە تەنیا کارایی پەراوێزین نەک یەکلاکەرەوە. لە کۆتاییدا سوننەکان خۆیان لەسەر سەرۆکی پەڕڵەمان یەکلاییکردەوە و شیعەکان لەسەر سەرۆکوەزیران لە گفتوگۆدان و کوردیش لەسەر سەرۆککۆمار دەبێت ڕێکبکەون و دیمەنە دراماتیکییەکەی 2018 دووبارەنەکەنەوە، من ئاگاداری تەواوی ئاڵۆزییەکانی ڕێککەوتنم لەسەر ئەکتەرێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام تا نووسینی ئەم بابەتە، ڕووبەرێک بۆ ڕێککەوتن هەر ماوە، بەتایبەتی کە تاوەکو ئێستاش خواستی کۆی پێکهاتەکان ئەوەیە کە دەستوەرنەدەنە بژاردەی یەکدی! درووست وەک ئەو مامەڵەیەی کە ئێستا کورد و سوننە لەگەڵ شیعەدا دەیکەن و نایانەوێت لەنێوان بەرەی (ئیتار) و بەرەی (تەیار) دا یەکێکیان هەڵبژێرن. بەڵام لە هەمانکاتدا تێبینی ئەوەشدەکەین کە ئەم کۆدەنگیە دەکرێت لە دۆخێکی تایبەتدا بشکێنرێت و پێکهاتەکانی دیکە ناچاربن دەستوەردان بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی بژارەیەک!
وانەی سێیەمیش ئەوەیە، کە کۆدەنگی کورد و سوننە و یەکلاییکردنەوەی چۆنییەتیی بەشدارییان لە حکومەتدا، بەبێ کۆدەنگی و یەکلاییکردنەوەی چۆنییەتیی بەشداریی شیعە، کۆی یارییەکە یەکلایی ناکاتەوە و تاوەکو شیعە فیکەی دەستپێکردنی یاریەکە لێنەدات، سوننە و کورد دەبێت هەر لە پەراوێزەکاندا چاوەڕێبن.
2. کشانەوەی فەرمی هێزە جەنگییەکانی ئەمریکا
بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان واشنتۆن و بەغدا، لە 31-12-202131-12-2021دا، هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکی لە ئێراقدا نامێنێت و ئەو 2500 سەربازەش کە دەمێننەوە ئەرکەکانیان دەگۆڕێن بۆ پشتیوانیی هێزە ئێراقییەکان لە چەند بوارێکی جیاوازدا. لە ڕاستیدا ئەمە تەنیا دیوی دەرەوەی شتەکانە و ئەوەی کە گرنگترە ئەو شتانەن، کە لەو دیوی پەردەکانەوە دەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
بەپێی زانیاریی من، لە مانگی یەکی ساڵی 2018وە، هیچ سەربازێکی ئەمریکی ڕاستەوخۆ بەشداریی جەنگی نەکردووە و لەسەر ئاستی پراکتیکی شتێک لە ئێراقدا بەناوی هێزی شەڕکەری ئەمریکی نەماوە، بەو مانا باوەی کە لەنێوان (2003-2018) دا لە ئێراقدا تێبینیکراوە. لە 2018وە تاوەکو ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پشتیوانیی هەواڵگری و پێگەیاندن و ئیدارەکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی ئێراقە و بەس.
ئەوەی لەم ڕێککەوتنە ستراتیژیەدا کرا، زیاتر دیاریەکی ئەمریکییە کە وەک کارتی گوشار دەدرێتە دەست مستەفا کازمی، بۆئەوەی لەبەرانبەر ڕکابەرەکانیدا بەکاریبهێنت. ئەوێک کە نە پارتی سیاسی هەیە، نە لیستی پەڕڵەمانی، نە مێژووی سیاسی، نە بنکەی جەماوەری جێگیر، بۆ سەپاندنی لایەنی کەمی هەژموونی خۆی بەسەر گۆڕەپانەکەدا، پێویستی بەم جۆرە لە کارتی گوشار و پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی هەیە و لە ڕاستیشدا جگە لەم جۆرە لە پشتیوانی سەرمایەیەکی دیکەی ڕەمزیی بەدەستەوە نییە بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەو ئەکتەرە سیاسییانەدا، کە لەنێو پەیوەندییەکانی هێزدا ڕووبەڕووی وەستاون.
3. پرسی میلیشیا
لە 09-04-200309-04-2003دا، هێزەکانی ئەمریکا بەغدا داگیردەکەن. لە 10ی مایسی هەمان ساڵدا، پۆل بریمەر دەگاتە بەغدا، لە 23ی مانگدا سوپای ئێراق و هەموو ئەو دەزگایانەی کە سەربە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆن هەڵدەوەشێنێتەوە و پاشان بۆ بیناکردنەوەیان بە پلەی یەکەم پەنادەباتە بەر بەشێکی زۆری ئەو میلیشیایانەی، کە دژی ڕژێمەکەی سەدام حسێن جەنگاون و لەبەرەی ئەمریکادا بوون. لێرەوە یەکەم هەنگاوی بەمیلیشیاکردنی دەوڵەت لە ئێراقی نوێدا دەستپێدەکات.
پاش سەرهەڵدانی خەلافەتەکەی داعشداعش و فەتوا بەناوبانگەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی لەسەر جیهادکردن لەپێناوی ڕزگارکردنی نیشتماندا، پرۆسێسی بەمیلیشیاکردنی دەوڵەت و کۆمەڵگە لە ئێراقدا پێدەنێتە ڕووبەرێکی یەکجار فراوانەوە و بەتەواوی جەستەی وڵاتدا دەکشێت و ژمارەی گرووپ و کەتیبە و ڕێکخراوە میلیشیاییەکان بە ڕادەیەکی یەکجار بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لەنێوان 60 بۆ 80 گرووپدا هەڵبەز و دابەز دەکەن.
میلیشیای ناسیۆنالیست، میلیشیای نزیک لە ئێران و میلیشیای مەرجەعیە و میلیشیای ناکۆنترۆڵکراو، لە ساڵی نوێدا ئیدارەکردنی ئەم دۆسیەیە یەکێکە لە پرسە هەرە ئاڵۆزەکانی دەوڵەتی ئێراقی، کە دەکرێت تا بەریەککەوتن و جەنگی ناوخۆ بیبات و هەر ئەمڕۆش تەرمی یەکێک لە فەرماندەکانی سەرایا سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر بەناوی موسلیم عیدان کەعبی، لە زبڵدانێکی گەڕەکی شیشاى عیمارە ناوەندی پارێزگای میسان دۆزراوەتەوە و بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیسی پارێزگاکە شوێنەواری زیاتر لە 10 گوللەی بە جەستەیە وە بووە.
4. یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە
پرسی پێشمەرگە لەوە دەرچووە بە تەنیا پەیوەندی بە پارتی و یەکێتی و تەنانەت هەرێمی کوردستان و ئێراقیشەوە هەبێت، چونکە چەندین وڵات، زیاتر لە چەند ساڵێکە و لە چەندین ئاستدا سەرقاڵی هێزەکانی پێشمەرگەن و یەکێک لە سەرئێشەکانیان بریتییە لە پەرتەوازەیی ئەم هێزە گرنگە لە ئێستای ئێراقدا و بۆ دەربازبوون لەم پەرتەوازییەش داوای یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
لە ڕاستیدا بەکارهێنانی وشەی یەکگرتنەوە دەمانخاتە بەردەم گریمانەی ئەوەی، کە ئەم هێزانە لە ساتەوەختێکدا یەکبوون و ئێستا لە یەکدی ترازاون، لەکاتێکدا هەرگیز یەکنەبوون و هەمیشە پێشمەرگەی حیزب بوون، بۆیە باشتر وایە کە ئێمە باس لە یەکگرتن نەک یەکگرتنەوەیان بکەین.
یەکنەگرتن و ڕێکنەخستنی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەکی نیزامیدا، کە تەنیاوتەنیا سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، وایلێدەکات لەبەرانبەر هەڕەشەی داعشدا، لەبەرانبەر پارێزگاریکردن لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا، لەبەرانبەر پرسی ئاشتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا و تەنانەت لەبەرانبەر پرسی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی هێز لەگەڵ ئێراقی سوننە و ئێراقی شیعەدا، وەک پێویست کارا نەبێت.
من لە دواسەفەری مانگی ڕابردووم بۆ کوردستان، هەستم بە جۆرێک لە ماندووبوونی ئەو وڵاتانەی یەکێتیی ئەوروپا کرد کە سەرقاڵی ئەم دۆسیەیەن و گەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت، دوور نییە ئەو ماندووبوونە وایان لێبکات دەست لە دۆسیەکە هەڵبگرن، بۆیە یەکێک لە گرەوە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا بەدڵنیاییەوە بریتی دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی ئەم یەکگرتنەی هێزی پێشمەرگە بە پشتیوانیی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا.
5. گەڕانەوەی داعش
لە مانگی دیسەمبەری 2017دا سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئێراق، حەیدەر عەبادی، لە پاریس و لە کۆشکی ئێلیزێوە و لە بەردەم کامێراکانی دنیادا وتی: (داعش تەواو، داعش بۆ هەمیشە کۆتاییپێهات) . بەڵام ئەوەی لە دیسەمبەری 2021 ڕوویدا پێچەوانەی ئەم بانگەشەیەی عەبادی بوو.
چەندین هێرش بۆسەر سوپای ئێراق و حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە، چەندین شەهید و بریندار و چەندین کەسی بە بارمتەگیراو و چەندین سەری بڕاو دەریدەخەن، کە داعش هەڕەشەیەکە لە پێشمانەوە، نەک ڕووداوێکی تێپەڕ لە دوامانەوە. ئەم هەڕەشەیەش لەیەککاتدا کولتووریە، کۆمەڵایەتییە، سیاسییە، پێش ئەوەی سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری بێت. کاتی ئەوە هاتووە بەغدا و هەولێرهەولێر بیر لە ستراتیژییەتێکی جیاواز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەی داعش و بوونە داعش لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا بکەنەوە، گەرنا سبەینێ لە دوێنێ ناشیرینتر دەبێ.
6. گەڕانەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئێراق و هەژموونی ئێرانی
یەکێک لەو فاکتە کۆنکرێتییانەی ساڵی ڕابردوو بریتییە لە ئارەزوویەکی بەهێزی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕانەوە بۆ ئێراق. ئەم گەڕانەوەیە بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لە 2003دا، کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێراق داگیردەکات، بەشێکی هەرە زۆری وڵاتە عەرەبییە کاراکان بایکۆتی ئێراقی نوێیان کرد و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا پچڕاند. ئەمەش دەرگەیەکی گەورەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە بۆ ئەوەی بەچەندین میکانیزمی جیاواز، هەژموونی خۆی بەسەر ئێراقدا بسەپێنێت.
گەڕانەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئێراق، هەم خواستی بەشێک لە ئەکتەرە ئێراقییەکانە و هەم خواستی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایە و هەم خواستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشە. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم گەڕانەوەیە درووستکردنی هاوسەنگییە لەگەڵ هەژموونی ئێران لە ئێراقدا، بەتایبەتی پاش ئامادەیی گفتوگۆکردن لەسەر گریمانەی پاشەکشەکردنی ڕێژەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
7. فۆرمێکی نوێی سیاسی
چەندین پایتەختی گرنگی وڵاتانی سیستمی ئینتەرناسیۆنال، وەک بەشێکی زۆر گرنگ لە خودی ئێراقییەکان، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەو فۆڕمەی ئێراقی نوێی لەسەر بیناکراوە شکستی هێناوە و وەک پێویست وەڵامی داواکاری و چاوەڕوانیی ئێراقییەکان ناداتەوە. سەرهەڵدانی تیرۆریزم، بەهێزبوونی ڕووحی تائیفیەت، گەشەکردنی دیاردەی میلیشیاگەرایی، هەرەسی دەزگا خزمەتگوزارییەکان، لەرزۆکیی مۆنۆپۆلی دەوڵەت بەسەر زەبروزەنگدا، ... بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئەو فۆرمە ئێراقی گەیاندووەتە کۆڵانێکی داخراو.
بۆچوونەدەرەوەش لەم کۆڵانە داخراوە، ئیدی ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئێراقییەکان، بە هاوڕێیەتی وڵاتانی سیستمی ئینتەرناسیۆنال، بەدوای فۆرمێکی دیکە لە دەوڵەت و دەوڵەتداریدا بگەڕێن. هێندەی من ئاگاداربم ئەم ئیشکالیەتە لە چەندین بەیەکگەیشتندا و دوور لە چاوی کامێراکان باس کراون و دەکرێت لە 2022دا ئەم گفتوگۆیانە بپەڕنەوە بۆ ئەم دیوی کەوالیسەکان و بخرێنە بەردەم کامێراکان.
8. جەنگی تورکیا و پەکەکەپەکەکە
جەنگی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان لەوە دەرچووە، کە تەنیا ململانێیەکی خوێناوی نێوان دەوڵەتێکی سەربەخۆ و یەکێک لە گرووپە ڕادیکاڵە ناڕازییەکەی بێت. زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە ئێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەم جەنگەوە تێگلاوە و دەرەنجامە سووتێنەرەکانی هێندەی بەسەر هەرێمی کوردستانەوەیە، نیو هێندە بەسەر تورکیا و باکووری کوردستانەوە نییە.
لێرەوە، هەلومەرجی بابەتی ڕێگە نادات هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە وەک عەرەبی سعودیە یان ئوردن، تەنیا تەماشاکاربێت و چاودێریی ڕووداوەکان بکات. بەپێچەوانەوە، هەرێمی کوردستان ناچارە بەوەی هەموو ڕێگەکان بگرێتەبەر بۆ ئیدارەکردنی ئەم دۆسیە ئاڵۆزە.
بەدیوێکدا هەرێمی کوردستان لە بەردەم تورکیایەکدایە، کە چاوی بازرگانی و چاوی ئاساییش و چاوی هەژموونی نەک هەر لەسەر کوردستانە، بەڵکوو لەسەر تەواوی ئێراقیشە و بەدیوێکی دیکەشدا هەرێمی کوردستان لە بەردەم پەکەکەیەکدایە کە نەک هەر باکووری کوردستان، بەڵکوو دەیەوێت هەژموون بەسەر هەر چوارپارچەی کوردستانیشدا بکات. هەرێمی کوردستان لەنێوان پارادۆکسی عەقڵی دەوڵەت و سۆزی پۆپۆلیزمدا، پێویستیی بە موعجیزەیەکە بۆئەوەی نەکەوێتە نێو ئەو داوانەی کە بۆی دانراون، گەرنا باجەکەی بەهەر دیوێکدا بێت زۆر گران دەکەوێت!
9. هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا یەکێکە لەو دۆسیە گەورانەی کە بەڕێوەن و بەدڵنیاییەوە دەرەنجامەکانی کاریگەریی دادەنێن بەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر ئاڕاستە سەرەکییەکانیەوە. دوور نییە بەشێک لە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێراق (مەبەستم لەنێو ڕووبەری میکۆر حیزبەکاندایە) ، ببنە براوەی ڕێژەیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستکاری پێگەکان لەنێو کێڵگەی سیاسیدا دەکات.
بەپێی بەشێکی زۆری پێشبینیەکان، هەڵبژاردنی ئەمساڵ بۆ پارتی و یەکێتی تەنیا هەڵبژاردنی سەلماندنەوەی هەژموونی ئەوانن لەنێو کێڵگەی سیاسیدا، بەڵام گرەوی سەرەکی دەبێت بەوەی تاوەکو چەند سەرکەوتوودەبن لە ئیدارەکردنی جیاوازییەکانیان بەشێوەیەکی دیموکراتیانە، تاوەکو چەند سەرکەوتوو دەبن لە پێکهێنانی حکومەتێکدا، کە لەبری عەقڵی حیزب عەقڵی دەوڵەت بکات بەپێوەری پلاندانان و جووڵانەوە و کشان بەنێو جیهاندا؟
10. پرسی کۆچ و گرفتی گەنجان
لە کۆتاییەکانی 2021دا پرسی کۆچی بەکۆمەڵی گەنجانی ئێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، ڕەهەندێکی جیهانیی وەرگرت و زۆر بەدەگمەن کەناڵێکی ڕاگەیاندنی جیهانی نەما بەچڕی باس لەم ڕووداوە نەکات. کۆچی گەنجان لەوە دەرچووە کە تەنیا کۆچی چەند حاڵەتێکی تاقانەبێت و جارجارە ڕووبدەن، بەڵکوو بووەتە دیاردەیەکی سۆسیۆلۆژی و بەردەوام و لەسەر ئاستی دەستەجەمعی خۆی بەرهەمدێنێتەوە.
ڕاستە چاولێکەری و مافیا و جیۆپۆلیتیک ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بەردەوامبوونی ئەم دیاردە سۆسیۆلۆژیە کوردی و ئێراقییەدا، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە هەلومەرجی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کولتووری و پەروەردەیی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ئەم دیاردە کۆمەڵگەییەن، کە کاریگەریی نەرێنی یەکجار گەورەیان بەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەنێو جیهاندا داناوە. دەکرێت ساڵی 2022 بکرێت بە ساڵی کارکردنی جیدی لەسەر ئەو هەلومەرجە بابەتیانە و بەبێ ئەوەش ڕێگەیەکی دیکەی چارەسەر لە بەردەم هەرێمی کوردستان و ئێراقدا نییە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 979 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ژیاننامە عادل باخەوان
2. ژیاننامە عارف قوربانی
3. ژیاننامە Adel Bakhawan
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 09-01-2022
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 979 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
ژیاننامە
هەندرێن ساڵح محەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری ئێراق لە شاری هەولێر
ژیاننامە
ئاگری بەرزنجی
وێنە و پێناس
دەستەی مامۆستایانی ئامادەیی هەولێری کوڕان لە ساڵی 1974دا
وێنە و پێناس
هاووڵاتییانی شاری هەولێر لە سەیرانگای بەستۆڕە لە نەورۆزی 1979دا
ژیاننامە
ڕەحمان ڕەزگەیی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 12
ژیاننامە
داناس ئاراس
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی شاوێسی سەرەتایی لە ساڵی 1969دا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
فەیلەسوفی بەڕازیلی 'بێ مەرج' پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
شوێنەوار و کۆنینە
شاری سوور
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
ئەژین سیروان ئەمین
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
ژیاننامە
هاوسەر عەزیز ئۆمەر
وێنە و پێناس
خێزانێکی کوردی ڕەوەندی بەخێوکاری مەڕوماڵات
پەرتووکخانە
سەردار نۆڕێ هونەرمەندی شێوەکار و شاعیر و هایکونووس
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
کورتەباس
ئاوڕدانەوە لە (10) کتێبی بواری ئەدەبی منداڵان
کورتەباس
وردەکارییەکانی شەڕی گوندی تەکەڵتو
ژیاننامە
سری سورەییا ئۆندەر
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
کورتەباس
هەور چییە؟
پەرتووکخانە
ئایەتەکانی لەتیف هەڵمەت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
کورتەباس
کەشکاری کیمیایی
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
ئویانۆس شامیلۆن
08-07-2017
سەریاس ئەحمەد
ئویانۆس شامیلۆن
ژیاننامە
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
14-12-2019
بەناز جۆڵا
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
  • 13-05-2025
  • 14-05-2025
  • 15-05-2025
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئایەتەکانی لەتیف هەڵمەت
05-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
گۆرانی شەماڵ هات بای بەهار، بە دەنگی محەمەدی ماملێ
05-05-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سری سورەییا ئۆندەر
03-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
ڕەشاغای میران و مەلا ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی و هاوار ئاغای دزەیی
03-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
شەهیدی فەرماندەی داستانی هندرێن خدر حسێن و هەڤاڵەکانی
03-05-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
ڕەحمان ڕەزگەیی
03-05-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئەژین سیروان ئەمین
02-05-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
سەردار نۆڕێ هونەرمەندی شێوەکار و شاعیر و هایکونووس
02-05-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
01-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و موڕتەزا حەدیسی و عەلی علیان سامەڕائی
30-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  551,684
وێنە
  117,547
پەرتووک PDF
  21,287
فایلی پەیوەندیدار
  113,184
ڤیدیۆ
  1,977
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,977
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,861
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,910
عربي - Arabic 
36,570
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
24,016
فارسی - Farsi 
12,984
English - English 
8,134
Türkçe - Turkish 
3,741
Deutsch - German 
1,905
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,206
ژیاننامە 
27,363
پەرتووکخانە 
26,500
کورتەباس 
20,612
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,399
شوێنەکان 
14,518
پەند 
13,748
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,969
هۆنراوە 
10,586
بەڵگەنامەکان 
8,579
وێنە و پێناس 
8,320
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,874
ڤیدیۆ 
1,856
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,514
فەرمانگەکان  
1,123
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
835
کارە هونەرییەکان 
780
گیانلەبەرانی کوردستان 
659
شوێنەوار و کۆنینە 
655
ئیدیۆم 
458
پۆلێننەکراو 
403
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
403
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
216
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
191
نەریت 
160
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
95
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
54
بەرهەمە کوردستانییەکان 
43
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,412
MP4 
3,205
IMG 
216,443
∑   تێکڕا 
253,612
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
ژیاننامە
هەندرێن ساڵح محەمەد ئەمین
وێنە و پێناس
عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری ئێراق لە شاری هەولێر
ژیاننامە
ئاگری بەرزنجی
وێنە و پێناس
دەستەی مامۆستایانی ئامادەیی هەولێری کوڕان لە ساڵی 1974دا
وێنە و پێناس
هاووڵاتییانی شاری هەولێر لە سەیرانگای بەستۆڕە لە نەورۆزی 1979دا
ژیاننامە
ڕەحمان ڕەزگەیی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 12
ژیاننامە
داناس ئاراس
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی شاوێسی سەرەتایی لە ساڵی 1969دا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
فەیلەسوفی بەڕازیلی 'بێ مەرج' پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
شوێنەوار و کۆنینە
شاری سوور
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
ئەژین سیروان ئەمین
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
ژیاننامە
هاوسەر عەزیز ئۆمەر
وێنە و پێناس
خێزانێکی کوردی ڕەوەندی بەخێوکاری مەڕوماڵات
پەرتووکخانە
سەردار نۆڕێ هونەرمەندی شێوەکار و شاعیر و هایکونووس
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
کورتەباس
ئاوڕدانەوە لە (10) کتێبی بواری ئەدەبی منداڵان
کورتەباس
وردەکارییەکانی شەڕی گوندی تەکەڵتو
ژیاننامە
سری سورەییا ئۆندەر
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
کورتەباس
هەور چییە؟
پەرتووکخانە
ئایەتەکانی لەتیف هەڵمەت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
کورتەباس
کەشکاری کیمیایی
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە