کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,075
وێنە
  123,670
پەرتووک PDF
  22,058
فایلی پەیوەندیدار
  125,294
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لێکەوتەکانی رادەستکردنی دۆسیەی نەوت و گاز بە بەغدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لێکەوتەکانی رادەستکردنی دۆسیەی نەوت و گاز بە بەغدا
لێکەوتەکانی رادەستکردنی دۆسیەی نەوت و گاز بە بەغدا
$لێکەوتەکانی ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت و گاز بە بەغدا$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#08-05-2022#
$دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدڕالی ئێراق لەسەر فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دەمەوێت چەند سەرنجێک بخەمەڕوو لەسەر ڕادەستکردنەوەی دۆسییەی نەوت بە ئێراق کە بەداخەوە لەبەر وتاری پۆپۆلیستی و شەڕی لایەنە سیاسییەکان خەریکە لە خەڵک بزردەبێ یان دەشاردرێتەوە، بۆیە بە پێویستم زانی دیوێکی تری ڕادەستکردنەوەی پرسی نەوت بە بەغدا بخەمەڕوو کە جیاوازە لە وتاری ڕەواجکراوی سۆشیاڵ میدیای ئێستای بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.$
• ڕادەستکردن و ڕازیبوون بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی مانای وانییە کە ئێراق ئەو شایستە داراییانە و 900 ملیار دینار مانگانە دەداتە هەرێمی کوردستان، چ گەرەنتییەک هەیە ئێراق پابەند بکات بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە، دواتر ئەو ئاستە بەرزەی نرخی نەوت کاتییە و وەکوو ئێستا نامێنێت. ئێراق تەنیا بە فرۆشتنی نەوت و مووچەدان لە هەرێمی کوردستان باشترە، ئەگینا لە هەموو بوارەکانی تر لە هەرێمی کوردستان خراپترە. خۆتان دەزانن ژمارەیەکی زۆری عەرەب ئێستا موڵک و ماڵیان لە هەرێمی کوردستان کڕیوە یان بە تەواوی لێرە دەژین، بە جۆرێک تەنیا لە شاری #هەولێر# نزیکەی 600 هەزار خانوو لەسەر خەڵکی عەرەب تاپۆکراون.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی وەزیری دارایی ئێراق، دۆخی ئابووریی ئێراق لە چەند ساڵی دادێ زۆر خراپتر دەبێ و لەسەر لێواری تەقینەوەیە، مەرج نییە کە ئێستا نرخی نەوت زیاد لە 100 دۆلارە. لەوانەیە ئێراق چەند مانگێک پارەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ، بەڵام کەس دەتوانێ گەرەنتی دوو ساڵی ناردنی پارەکە بکات؟
• ئێراق حکومەتێکی دەستووری و دامەزراوەیی نییە تاوەکووجێگای ئەو متمانەیە بێت کە هەموو مەلەفی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی ڕادەست بکەی، خۆتان دەبینن کە سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی بەسەر میلیشیاکاندا نییە و چەندین جار هەڕەشەی ئاشکرا دەکەن و کاتیۆشا لە حکومەت دەگرن بێ ئەوەی حکومەت دەرەقەتییان بێت و بیانداتە دادگە.
• مەلەفی نەوت شتێک نییە کە درایە دەست بەغدا دواتر بتوانی وەریگرییەوە، چونکە ئەو کات بەرژەوەندیی کۆمپانیا جیهانییەکان لەگەڵ ئێراق درووستدەبێت و نە ئۆپۆزیسیۆن و نە دەسەڵاتیش هیچیان پێناکرێت، هەر کارێکیش بکرێت، بۆ نموونە لە شێوەی ڕێگرتن لە کۆمپانیاکان یان هەڕەشکردن لە ڕێگەی هێزی چەکداری لە حکومەتی ئێراق، ئەو کات دەچێتە خانەی تیرۆر و کاری تێکدەرانە، واتا هەرێمی کوردستان وەکوو موخەریبەکانی جارانی لێدێتەوە. هەڵبەتە ڕادەستکردنەوەی مەلەفی نەوت بە بەغدا لە ئاییندەیەکی نزیکدا، کاریگەریی لەسەر پاڵپشتیی نێودەوڵەتیش دەبێت لە هەرێمی کوردستان، نەک ئەوە، بەڵکوو لەسەر خودی پرسی مادەی 140 و مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانیش وەکوو هەرێمێکی فیدڕالی بەو شێوەیەی ئێستا لە ئێراقدا.
• ئەو حسابە نێودەوڵەتی و هەرێمییەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ڕاستیدا بەشێکی بۆ ئەو سەربەخۆییە دارایی و فرۆشتنی نەوت و لە ئاییندەشدا گاز دەگەڕێتەوە، ئەگینا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمپانیاکانیش حساب بۆ هەرێمی کوردستان ناکەن و سەرنجیان دەکەوێتە سەر بەغدا، واتا ئەو سەرمایە سیاسی و دبلۆماسییەی هەبوو هیچی نامێنێت، حکومەتی ئێراق بەرەبەرە دەست دەگرێت بەسەر سەرچاوەی دارایی و سامانی سرووشتیی هەرێمی کوردستان، کەسیش هیچی پێ ناکرێت، چونکە ئەو کات ئێران و تورکیا و کۆمپانیاکانیش پشتی ئێراق دەگرن.
• پارتە ئۆپۆزیسیۆنییەکان و خەڵک لەوانەیە بتوانن گوشار بخەنە سەر پارتی و یەکێتی و ڕێککەوتن و دانووستاندن بکەن لەسەر پرسەکانی وزە و پرسی سیاسی تریش، بەڵام بەیانی نە یەکێتی و نە پارتی و نە ئۆپۆزیسیۆن و خەڵکیش ناتوانێت ڕێگە لە حکومەتی ئێراق و #حەشدی شەعبی# بگرن، دۆخی #کەرکووک# باشترین نموونەیە کە کەوتەوە دەست بەغدا، دیارە کە ئێستا چۆن ئیدارە دەدرێت.
• ئەگەر بە سادەییش بەراورد بکەین ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانەی لە ئێراق دەکرێت، زیاترە لە هەرێمی کوردستان، بەڵگەش بەراوردکردنی شارەکانی هەرێمی کوردستانە بە شارەکانی نێوەڕاست و باشووری ئێراق کە جیاوازییەکی ڕوونە بۆ هەموو لایەک. خۆ ئەگەر دۆخی ئەمنی لەم چەند ساڵەدا لە پارێزگاکانی نێوەڕاست خراپ بوو، ئەی پارێزگاکانی باشوور بۆ؟ بەراوردێک بکەن لەنێوان بەسرە و هەولێر یان بەسرە و #سلێمانی#!
• پارتی و یەکێتی لەوانەیە زۆرجار جۆرێک لە کێبڕکێ بکەن لەسەر ئەوەی کێ زیاتر خزمەتگوزاری بۆ سنووری خۆی بکات، بەڵام ئەوە بۆ حکومەتی ئێراق نوخبەی سیاسی ئێراق گرنگ نییە، چونکە دەنگدەری ئەوان لە هەرێمی کوردستان نین تاوەکووحسابی بۆ بکەن و هەست بە گوشار بکەن، بۆیە ئەگەری هەیە لە دوای ڕادەستکردنی مەلەفی نەوت دۆخی خزمەتگوزارییەکانیش لە هەرێمی کوردستان وەکوو شاری کەرکووکی لێبێت.
• فەلسەفە و ڕوانگەی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نەوت جیاوازە لە هی ئێراق، چونکە هەرێمی کوردستان وەکوو کارتێکی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی سەیری دۆسییەی نەوت و گاز دەکات، بەڵام بۆ بەغدا پرسەکە زیاتر ئابوورییە، چونکە ئێراق بە حوکمی دەوڵەتبوون ترسی لە پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی خۆی نییە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان گومانی تێدا نییە کە لە دەروەی دۆسییەی نەوت بەرەبەرە، بەرەو پووکانەوە دەچێت.
• بەشیک لە چاودێران لەوانەیە وای ببین کە ئەگەر نەوت بدرێتەوە بەغدا ئەوە ئێراق نایفرۆشێت بە تورکیا، یان دەستی تورکیا کوورت دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە، چونکە ئەو کات ئێراق نەوتەکەی هەر بە تورکیا دەفرۆشێت و هیچ ئیشیشی بە هەرێمی کوردستان نامێنێت، نەک تەنیا دژی #پەکەکە# بەڵکوو ئەوجارەیان دژی یەکێتی و پارتی و گشت لایەنەکان دەبێت، بە یارمەتیی ئێراق و ئێرانیش تەواو هەرێمی کوردستان گەمارۆ دەدرێت لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە. بۆیە لە ڕاستیدا ڕادەستکردنەوەی مەلەفی نەوت بە ئێراق، دەستی تورکیا درێژتر دەکات نەک کوورتر، بە تایبەت دژی پرسی کورد.
• سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر ئیدارەدانی دۆسیەی وزە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە دۆسیەی وزە کارتێکی گەورەی دەستی هەرێمی کوردستان بوو لە ململانێکردن لەگەڵ بەغدا، بەڵام بە ڕادەستکردنی فرۆشتن و داهاتی بە بەغدا ئیتر ئەو کارتەش خەریکە لەدەست دەچێت، چونکە دۆخی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان وەکوو ئاکتەرێکی نا دەوڵەتی جیاوازە و لە کارەکتەرێکی دەوڵەتی وەک ئێراق، هەرێمی کوردستان لە یەککاتدا پێویستی بە بەهێزکردنی توانا سیاسییەکان و توانا ئابوورییەکانیش هەیە، ئەم توانایانە بە تایبەتیش پەرەپێدانی توانا سیاسی و دیپلۆماسییەکان لەژێر سێبەری ئێراقدا زیاتر بەرەو پووکانەوە دەچن نەک بەرەوە بووژانەوە، چونکە دۆخی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان ڕێگرە لە باڵابوونی هەڵکشانی سیاسی و دیپلۆماسی پێگەی هەرێمی کوردستاندا.
• هەڵبەتە ئەوە گشتی بەو مانایە نییە کە دۆسیەی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەبێ کەموکووڕی بەڕێوەدەبردرێت، نەخێر، چەندان تێبینیمان هەیە لەسەر ئەم پرسە و بەهەدەردانی سامانی گشتی و نەگەڕانەوەی بۆ خەزێنەی حکومەت، بەڵام چارەسەری دۆخی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نییە، بەغدا هیچ لە پەرۆشی باشکردنی دۆخی هەرێمدا نییە، چارەسەری ئەم پرسە لە کوردستانە. تاوەکووئێستا چەندان جار گوتوویانە عەبادی یان کازمی و نازانم کێی تر، دۆخی کوردستان باش دەکەن و بەشان و باڵیان هەڵدان، بەڵام دەرکەوت کە وانەبوو، بۆیە تکایە با عەقڵانیتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکرێت و نەکرێتە قوربانی عینادی گەر بۆمن نەبێت با ئاگری تێبەربێت! [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 835 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 08-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-05-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 835 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!