ناونیشانی بابەت: پێداویستییەکانی منداڵ چین؟
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
دایک و باوک دەبێت ئاگاداری هەنگاوەکانی منداڵەکانیان بن سەرپەرشتییان بکەن بە جۆرێک ئەگەر هاتوو لەدووریشەوەبێت نابێت لەمنداڵەکانیان خافڵ ببن زۆرجار دایە و باب دێنە قوتابخانە نازانن منداڵەکانیان پۆلی چەندەن ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە هەر زۆر گرنگیان پێنادەن و بەلایانەوە گرنگ نییە کاتێک ڕاوێژیان لەگەڵ دەکەیت دەڵێن منداڵەکانمان لەهیچی کەم نیە خواردن و خواردنەوەمان بۆ فەراهەمکردون لەهیچیان کەم نیە ئەمە چۆن جێگای گومانە منداڵ بەچی دادەنێن ؟ تەنانەت تۆڕی کۆمەڵایەتی و هۆکارەکانی گەیاندنمان بۆ دابینکردون وەک (مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپ و ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن هیتر) ئەوانن کە بەگوێمان ناکەن خوێندنەکەیان وەک پێویست ناکەن ئێمەش وەختی خۆی کەس خوێندنی پێنەکردوین و ئامۆژگاریان نەکردووین ئەگەر بێتو ئەم دەستەواژەیە بەراوورد بکەین بە قوتابی ئێستا زۆر جیاوازە چونکە سەردەم لەپێشکەوتندایە و ئاگاداری هەنگاوەکانی منداڵ نەبیت، لەدەستت دەردەچێت بەهۆی ئەم پێشکەوتنەی کەهاتۆتە ئاراوە چونکە دەرگایەکی گەورەی واڵاکراوە بەڕووی جیهاندا وەمنداڵ لەونێوەندەدا خۆی دەبینێتەوە و کاردانەوەی زۆر خراپی لەسەر بەجێ دەهێڵێت، لە ڕەفتارەکانی ڕەنگدەداتەوە ئەمە بۆ ئەو منداڵانەیە کەدایک و باوکەکە دوورەپەرێزن لێیانەوە و نازانن منداڵەکانیان بەچییەوە سەرقاڵن، ئەم پێداویستییەیی بۆ دابین دەکرێ کەلەگەڵ تەمەنی ئەودا ناگونجێ وەک لەڕۆژگاری ئەمڕۆمان منداڵی سەروو یەک ساڵ تەماشاکەرێکی سەرسەختی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بەبێ ئەوەی لەهیچ بگات کردەوەکانی ناو مۆبایل و ئایپادەکەی دووبارە و دەبارە دەکاتەوە وەهەر ئەمەش وایکردووە ڕێژەی منداڵی ئۆتیزم لەبەرز بوونەوەدابێت و نووسەر فایەق سەعید دەڵێت:
ئازاردانی دەروونی پەسیڤ بەمەبەستەوەبێت یان بێمەبەست هەندێک چار دایک و باوک منداڵەکانی خۆیان پشتگوێ دەخەن ئەم پشتگوێ خستنەش دەکرێت شێوەی جۆراوجۆری هەبێت بۆ نموونە کاتێک منداڵ لەشوێنێکی نەشیاویاری دەکات کەمەترسی بۆ سەر ژیانی هەیە دایک و باوک لەوەئاگاداری ناکەنەوە بگرە لەوانەشە پێی بڵێ بەجەهەنەم هەروەها بێبەشکردنی منداڵ لەپێداویستییەکانی وەک خۆی ژیانێکی پوخت، خۆشەویستی ، دەربڕین ، ڕووخۆشی ، دابینکردنی یاری ......هتر.
منداڵ پێویستی بە و کەلوپەلانەیە کە ئارامی دەدات بەدەروونی و کەشێکی خۆشی بۆ فەراهەمدەبێت وەئەمەش کاردانەوەی دەبێت لەدەروونی و هەتا منداڵێکی ئارام و لەسەرخۆی لێدەردەجێ بەبەراورد بەمنداڵێک کە چاوی لەدەستی هاوڕێکەیەتی یاری باتێ و یاخود لەکەشێکی شەڕانیدا گەورەببێت منداڵێکی شەڕانگێز دێتە ناوکۆمەڵگە و هەڵسوکەوتی جیاوازدەبێت لەناوهاوڕێکانی منداڵ پێویستە لەڕووی دەروونیەوە تێربکرێ لە خۆشەویستی و ڕێز و گوێلێگرتن و ئاگاداربوون لێی ڕێگەدان بەپرسیارکردن و وەڵامدانەوەی درووست بۆی وە هەرئەمەش وادەکات منداڵ هەست بەبوونی خۆی بکات لەناو خێزانەکەی و وەهەروەها کاتێک ڕووی لە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکرد کەسایەتییەکی بەهێزی دەبێت.
تێبینی:
بۆ ئەم بابەتەم سوودم لە پەڕتووکی نووسەر (فایەق سەعید) وەرگرتووە بەناوی (هەراسانکردنی منداڵ لەنێوان ماڵ و قوتابخانەدا) - لا 61
[1]