دوای بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی فەڕەنسا، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەنجامدا.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی ئێراق تایبەت بووە بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مەسرور بارزانی داوای لە سوودانی کردووە ڕەزامەندی بدات لەسەر بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی لە پەڕڵەمانی ئێراق پەسەند دەکرێت. لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئێراق هیچ بەڵێنێکی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم نەداوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە سەردانەکەی سبەینێی شاندی هەرێم کراوە بۆ #بەغدا# کە بتوانن لە ڕووی تەکنیکییەوە لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی ئێراق دەرچەیەک بدۆزنەوە بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئەو ماوەیەی کە حکومەتی هەرێم داوای دەکات. [1]