#بافڵ تاڵەبانی#، بە پێچەوانەی #قوباد تاڵەبانی# ناوی دایکی #لاهور شێخ جەنگی# وەک خێزانی مامی ناهێنێت.
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) ، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی ڕێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
خاتوو فاتیمە مێژوویەکی درەوشاوەی لە ڕۆژگاری سەختی خەباتدا تۆمارکرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەکان، لە ڕێگا پیرۆزەکەی کوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بوو.
لە خوای گەورە داواکارم دایکە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=