ناونیسانی بابەت: داواکارییەک دەربارەی ئامێرەکانی دۆزینەوەی شوێنەوار دەدرێتە حکوومەت.
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپووری وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى
حکوومەتى هەرێمى کوردستانحکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد، ساڵى ڕابردوو (2023) لەلایەن خەڵکانێکەوە 100 دەستدرێژى کراوەنەتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان ئەوەی کاریشی بۆ ئاسان کردوون ئامێرەکانی دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شوێنەوارە.
کەیفى مستەفاکەیفى مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا لەلایەن هەندێ کەسەوە بە ئامانجى دۆزینەوەى شوێنەوار و فرۆشتنەوەى، دەستدرێژى کراوەتە سەر 111 ناوچەى شوێنەوارى.
وتیشى: سکاڵامان لەسەر زۆربەیان تۆمار کردووە و هەندێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
باسى لەوەش کرد: ئەوەى بووەتە گرفت بوونى ئەو ئامێری پشکنینانەى شوێنەوارە کە لە بازاڕدا بە خەڵک دەفرۆشرێن و بەهۆیەوە شوێنەوارەکان ئاشکرا دەکرێن، بۆیە بەنیازین بە نووسراو داواکارى بدەینە وەزارەتى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانى ئەو ئامێرانە قەدەغەبکەن.
[1]