پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
$ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی$
نووسینی: #فرسەت سۆفی عەلی#
نووسینی پێشەکی: #ئامینە زکری#
#18-11-2021#
$پێشەکی$
ئەمەی سەرەوە ناونیشانی بابەتێکی هەڤاڵی کۆچکردوومان دکتۆر فرسەت سۆفییە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی ئەو خەمەبوو کە هەمیشە لەکۆڵیدابوو، کاری بۆ دەکرد و شەونخوونی بۆ دەکێشا، لەم پێناوەدا ڕەنجێکی زۆریدا، هەمیشە لەدانیشتن و قسە و باس و کۆبوونەوەکان ئەم بابەتە لەسەرەوەی هەموو بابەتەکانی دیکەبوو لەلای، گرینگ نەبوو پلە و پۆستەکەی چ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە ھەبوو، گرینگ ئەوەبوو ئەو خەمەی بۆ چرکەیەک فەرامۆش نەدەکرد، کاتێک دەمانگوت فڵان شت قوورسە یان ناڕەحەتە بکرێت، بەو پەڕی ورەو هیواوە دەیگوت ئەمڕۆ نەبێت سبەی دەبێت هەر ئەنجامی بدەین، ئێمە دەستی پێنەکەین کێ ئەو کارە بکات؟.
گەندەڵی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خورەی دەوڵەتان بووە و لەناوی بردوون، چاکسازیش تاکە دەرمانی ئەو دەردە و دوا تیماری ئەو زامەیە، ئێمەش وەکوو هەرێمێک لەم ناوچەیەدا بەهۆی ئەو قۆناخانەی کە پێیاندا تێپەڕین دوای ڕاپەڕین بێبەری نەبووین لە گەندەڵی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە هەندێک وڵات قۆڵیان لێ هەڵکرد و جەنگی دژە گەندەڵییان بەرپاکرد و سەرکەوتووش بوون لەو شەڕە.
ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە کە هەڤاڵی هاوڕێمان کاتێک ئامادەی کرد و نووسی و بۆ زۆربەمانی نارد کە پارێزگاری ھەولێر بوو، سەرەڕای ئەرک و کاری زۆری، کەچی لە ڕۆژی پشووی خۆی دادەنیشێت و بیردەکاتەوە کە چۆن ھاوکاریی ھاوڕێکانی بێت لە فەرمانڕەوایی بۆ چاکسازی، لێرەدا باسی ئەوە دەکات دەوڵەتی جۆرجیا چۆن سەرکەوتووبوو لە دژایەتیکردنی گەندەڵی، ئێمە چیمان پێبکرێت لە هێنانە دی ئەم خەونەی کۆچکردوو ناوەستین و شەڕکەری دژی گەندەڵی دەبین، چونکە وەک کۆچکردوو دەیگوت ئەمڕۆ بێ یان سبەی، دەبێت دەستی پێبکەین و جومگەکانی بەڕێو
ئەوەی لە خوارەوە دەیخەمەڕوو پوختەی کوورتکراوەی پەرتووکێکە کە بانکی نێودەوڵەتی لەسەر ئەزموونی وڵاتی جۆرجیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی ئامادەی کردووە. لە خوێندنەوەی پەڕتووکەکە بۆم دەرکەوت جۆرجیا یەکێکە لەو ئەزموونە کەموێنە و سەرکەوتووانەی کە دەتوانین وانەی زۆری لێوەربگرین و بە پێویستم زانی پوختەیەکی بە کوردی بخەمەڕوو.
$نووسینی: فرسەت سۆفی عەلی$
جۆرجیا دەکەوێتە ناوچەی قەوقاز لە ئۆراسیا، ڕووبەرەکەی بریتییە لە 69 هەزار و 420 کیلۆمەتریی دووجا. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی چوار ملیۆن کەس. جۆرجیا لە ساڵی 1991 لە ڕووسیا جیابووەوە. لە سەردەمی حکومەتی (شیڤرد نادزە) پێش ساڵی 2003 هەوڵی ئەنجامدانی چاکسازی درا و کۆمەڵێک لیژنەش پێکهات و نووسینگەیەکی هەماهەنگیی بە مەرسوومی سەرۆکایەتی لە (12) کەس پێکهات، هەروەها نووسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی درووستکرد، بەڵام ئامانجەکان نەهاتنە دی چونکە ئیرادەیەکی سیاسی ڕاستەقینە نەبوو لەو کاتە.
تەنانەت ئەندامانی نووسینگە دواتر بە گەندەڵی تۆمەتبارکران. دۆخی جۆرجیا زۆر خراپ بوو، گەندەڵی بە تەواوی تەشەنەی کردبوو، دۆخی ئابووریی لە قۆناخێکی سەخت دابوو، تێکڕای هەڵاوسان گەیشتە 7000%. بەڵام لە ساڵی 2003 بە دواوە، دوای ئەنجامدانی شۆڕشی گوڵەکان، جۆرجیا بە ئاڕاستەی درووست هەنگاوی نا و بە سەرکردایەتیی (میخائیل ساکاشیفلی) ، کە لە حکومەتی پێشوو وەزیری داد بوو، ئەو کات کۆبوونەوەیەکی حکومەتی ڕاگرت کە وێنەی کۆشک و تەلاری هەندێ بەرپرسی حکومی پیشان دا، ئینجا لە 2003 سەرکردایەتیی خۆپیشاندانەکانی کرد لەژێر ناوی جۆرجیا بە بێ گەندەڵی .
لە 2004 حکومەتی پێکهێنا کە کۆمەڵێک گەنجی نوێی هێنایە پێش. لە هەڵبژاردن زیاتر لە 90%ی دەنگەکانی هێنا. بەڵام هاتە سەر خەزێنەیەکی بەتاڵ و دەوڵەتێکی فاشیل.کە بەرپرسی حکومەت و تاوانبارەکان لە یەکدی جیا نەدەکرانەوە، هەموو جومگەکانی دەوڵەت فاسد ببوون، بەڵام ئیرادەی جدی حکومەتی نوێ وایکرد بەپێی پێوەرەکانی جیهانی کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتیی دیاریکراون، جۆرجیا بووە یەکەمی جیهان لە دابەزاندنی ڕێژەی گەندەڵی و پەیوەندیی بەهێزی نێوان دەوڵەت و تاوانی ڕێکخراوی تێکشکاند.
$یەکەم: چاکسازی لەسەر ئاستی دەزگای پۆلیس$
دەزگای پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بە تەواوی گەندەڵ ببوون، بۆ دامەزراندن لە سلکی پۆلیس دەبوو 2000 تاوەکوو20 هەزار دۆلار بەرتیل بدەیت. لەدوای ئەنجامدانی چاکسازی دامەزراندن بووە کێبڕکێ و بە شەفافی بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی 2000 لە هەر 10 هاووڵاتی داوای بەرتیلی لە 7 هاووڵاتی دەکرد. مۆڵەتی لێخوڕین بە 100 دۆلار دەفرۆشرا، یان لە یادی لەدایکبوون بە دیاریی بە کەسانێک دەدرا.
کە چاکسازی دەستیپێکرد 16 هەزار پۆلیسی هاتوچۆ دەرکران، بۆ دوومانگ مووچەیان پێدرا و لە تاوانەکانی پێشتر کردبوویان بەخشران. ئینجا پۆلیسی نوێ دانران چاودێرییان خرایەسەر، بۆ نموونە چاودێرێکی نهێنی 20 لاری جۆرجی دایە یەکێک لە ئەفسەرکان یەکسەر دەرکرا و بڵاویش کرایەوە کە بەرتیلی وەرگرتووە. هەروەها هێڵی گەرمی 24 کاژێریی کردەوە بۆ سکاڵا لەسەر پۆلیس و ئەوانەی بەرتیل وەردەگرن. مووچەی پۆلیس 10 هێندەی خۆی زیادکرا کە بووە 40 تا 500 دۆلار. جل گۆڕدرا و کەرەستەی تقنی نوێی و ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ پۆلیس دابین کران. لە ساڵی 2003 ەوە بۆ هەر 21 هاووڵاتی یەک ئەفسەر هەبوو لە 2011 بۆ هەر 89 هاووڵاتی بووە یەک ئەفسەر. پۆلیس ناوبانگی زۆر خراپ ببوو، بۆیە حکومەت هەڵسا بە درووستکردنی کوورتە ڕیکلام بۆ گۆڕینی ئەم تێڕوانینانە. پۆلیس مامەڵەی زۆر نەرم و مەدەنیانە بوو. دوای دەستپێکردنی چاکسازی 95% لە جۆرجییەکان هەست بە ئاساییش دەکەن و پێشتر گەورە مافیاکان لە دۆخێک بوون کە ئۆتۆمبێل و خانووەکانیان لە هەموو کەس نایاب تر بوو دوایی خرانە زیندان و دەستگیرا بەسەر موڵک و سامانیان، کە بەشێکی زۆریان لەگەڵ پۆلیس دەستیان تێکەڵ کردبوو.
$دووەم: چاکسازی لە سیستەمی باج$
سیسیتەمی باجی ئاڵۆز دەرگایەکە بۆ فەساد، لە قۆناخی چاکسازی لەم میحوەرانە چاکسازی باج دەستیپێکرد:
1-گۆرانکاریی لە چەمکەکان: ئەوانەی پابەند نەبوون، پۆلیس چووە سەریان و دەستگیرکران بۆ نموونە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و سەرۆکی ژووری کۆنترۆڵ و سەرۆکی کارگێڕیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و سەرۆکی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنین و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ...هتد. ئەمانە دەیانتوانی پارە بدەن و ئازاد ببن یەک لە گەورە بازرگانەکان 14 ملیۆن دۆلاری دا تا ئازاد کرا.
2- گۆڕانکاریی لە هاندانی فەرمانبەران: دانانی کامێرا لە نووسینگەکانی باج. هەروەها زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران. هەنگاوبەهەنگاو فەرمانبەر و کارگێڕی پێشووی باج گۆڕدران.
3- سادەکردنەوەی یاسای باج و فراوانکردنی پانتایی ئەوانەی وەرگرتنی باج دەیان گرێتەوە. (نموونەی ئەوانەی لە بازاڕ بەشێوەی گەڕۆک شتیان دەفرۆشت، باجیان نەدەدا بەڵام ناچارکران) . هەروەها دانانی کاشێر لە هەموو شوێنێک کرایە مەرج.
4- سادەکردنی ئیدارەدانی باج: یەکخستنی باجی داهات و کۆمەڵایەتی و سادەکردنی پڕۆسەی دانی باجی خانووبەر و ڕەتکردنەوەی ئەو ڕسوماتەی لە تحویلی موڵکییە کە 2% وەردەگیرا.
لەنێوان ساڵانی 2003 تا 2011 کۆکردنەوەی هەموو باجێک زیادیکرد، بۆ نموونە باجی (ارباح) شەش جار هێندەی پێشوو، باجی (قیمەی مزاف) پێنج جارهێندەی پێشوو، باجی داهات و خانووبەرە سێ جارهێندەی پێشوو .جۆرجیا لە پێگەی ژمارە 110 لە ساڵی 2005 بووە 39 لە 2012 لە دانی باج. ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی باج کەمکرایەوە و پارەی پێویست بۆ دەستپێکی کاری بازرگانی لە 2000 لاری کەمکرایەوە بۆ 200 لاری . ئەمەش وایکرد کۆمپانیای نوێ درووست ببن و لە ساڵی 2011 گەیشتە 350000 هەزار کۆمپانیا. کە لە ساڵی 2003 بریتی بوو لە 205 هەزار کۆمپانیا. واتە وێڕای ئەوەی نرخی باج و ڕسومات کەمکرایەوە بەڵام باج لە داهاتی گشتی زیادیکرد، چونکە ڕێگە لە قاچاخیی گیرا و هەموو کەس ناچارکرا باج بدات.
گرنگترین هەنگاوەکان بۆ چاکسازی لە باج بریتی بوون لە:
- تەشریعکردنی یاسای باجی ڕوون و ئاشکرا و سادە و ئاسان.
-لێپرسینەوەی تووند و هێنانی فەرمانبەری نوێ و پێدانی هاندان.
- سیستەمی باجی دادپەروەرو کەمکردنەوەی ڕێژەکە.
-هێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان باج دەر و بەرپرسەکانی حکومی لە باج.
$سێیەم: پاککردنەوەی گومرگەکان$
لە جۆرجیا گومرگ کانگایەکی دیکەی گەندەڵی بوو. بەرتیل بە تەواوی تەشەنەی کردبوو. هەموو شت دەهاتە وڵات بە بەرتیل.
ئەفسەری گومرگ لە ماڵی گەورەو ژیانی شاهانە دەژیان. بەرتیل دەگەیشتە 10 هەزار دۆلار. تەنانەت دامەزراندن لە گومرگ بە (مەلەغی) زۆر بوو.
زۆرینەی فەرمانبەرانی گومرگ فاسد بوون بۆیە 80%یان دەرکران، کێشەی کەم ئەزموونی فەرمانبەرانی نوێ هاتە پێش و زوو بردرانە خولی شەش مانگی. مووچەیان زیاد کرا لە 30 لاری بۆ 800 لاری جۆرجی. هەروەها تەکنەلۆجیا و خاڵی پشکنین بە کەرەستەی نوێ دانران. چاکسازیی لە گومرگ زۆر سەخت بوو حەوت ساڵی خایاند و تا ئێستاش لەم سێکتەرە کێشەیان ماوە.
چاکسازی لە گومرگ وایکرد جۆرجیا ببێتە پێنجەم وڵات لە ناو 181 وڵات بە دەست گرتن بە کەمترین تێکڕای پێناسەی گومرگی.هەروەها بە کەمترین بەربەست لە پێش بازرگانیی لە ناوچەکە دانرا. هەروەها پلەی سێیەمی هەیە لە جیهان لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی گشتی لە تەعریفەی گومرگی. ئەمەش هاتە دی بەهۆی ئەم هەنگاوانە:
-باشکردنی ئەو یاسایانەی کە گومرگ ڕێکدەخەن.
- سیاسەتی لێخۆش نەبوون لەگەڵ گەندەڵی.
- سادەکردن و کەمکردنەوەی پێناسەی گومرگی.
-زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گومرگ و دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ.
- دانانی ژێرخانی باش و سیستەمی نوێ و تەکنەلۆجیای نوێ.
$چوارەم: چاکسازی لە کەرتی کارەبا$
کارەبا ڕۆژانە 7 کاژێر هەبوو. زۆر خراپ بوو هەندێ ناوچە هەر نەی بوو. گەندەڵی لەبەرهەمهێنانی کارەبا و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا هەبوو. دیزل کە بۆ کارەبا دابین دەکرا دەفرۆشرایەوە لە بازاڕی ڕەش. مووچە زۆر کەمبوو یان هەر نەبوو، بۆیە ناچار بەرتیلیان وەردەگرت. دوای 2003 چاکسازیی دەستیپێکرد لە کۆی 20 هەزار فەرمانبەر 3 هەزاریان دەرکران. پادداشت دانرا و مووچە بەرزکرا. پێوەری پێشکەوتووی کارەبا دانرا. پێوەریی بە کۆمەڵ دانرا کە هی تەلەفۆن و کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریی دیکەی پێکەوە دەخوێندەوە. ئەگەر هی یەکیانی نەدابا کارەبای لەسەر دەبڕا. هەروەها عدادی چەند ماڵێک بە یەکەوە بوو ئەگەر یەک ماڵ نەی دابا لەسەر هەموویان دەبڕا ئەمەش داهاتی کارەبای زیاد کرد هەرچەندە کێشەی لێکەوتەوە. کارەبا درایە کەرتی تایبەت لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت. دەوڵەت 300 ملیۆن دۆلاری لەم کەرتە وەبەرهێنان کرد. ئەمانەش وایکرد کارەبا ببێتە 24 کاژێر و لە ساڵی 2009 تا 2011 یەکجاریش نەکوژایەوە.
تێکڕای وەرگرتنی ڕسوومات 30% بوو ئێستا 100%. ڕێژەی بزربوونی کارەبا لە ساڵی 2004 بریتی بوو لە 6.6 بەڵام لە چوارچێوەی چاکسازیی لە ساڵی 2011 کەمکرایەوە بۆ 1.7%. وەرگرتنی فاتوورە لە 22% لە ساڵی 2004 بووە 100% لە ساڵی 2010، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 6.9 TWH لە ساڵی 2004گەیشتە 10 TWH لە ساڵی 2010. پێشتر جۆرجیا کارەبای لەدەرەوە دەکڕی ئێستا دەینێرێتە دەرەوە و دەیفرۆشێت.
$پێنجەم: چاکسازیی لە کۆمپانیاکان$
درووستکردنی کۆمپانیا زۆر سەخت و پڕ ڕۆتین بوو، نۆرەی خەڵک ئەوسەری دیار نەبوو. مۆڵەتێکی درووستکردنی بینا 29 هەنگاوی پێویست بوو. دەبوو 9 جێگا ڕەزامەندیی بدەن. تا پڕۆسەکە تەواو دەبوو یەکساڵی دەویست. زۆربەی بینایەکان بە بەرتیل بەبێ مۆڵەت درووست دەکران تەنیا 45% مۆڵەتیان هەبوو. بەرتیل دان بە نهێنی نەبوو. ئەوانەی دەچوونە پشکنین بە ئاشکرا پارەیان وەردەگرت.
جۆرجیا دەستیکرد بە سیستەمی یەک پەنجەرە، هەروەها سیستەمی بێدەنگی نیشانەی ڕازی بوونە، واتە ماوەیەک دیاریکرا ئەگەر لەو ماوەیە وەڵامی مامەڵەکە نەدرایەوە واتە نیشانەی ڕەزامەندی دانە. جۆرجیا هەنگاوی گەورەی نا لە بواری کۆمپانیاکانی کار، لە ساڵی 2005 لە پلەی 112 بوو، بەڵام لە ساڵی 2012 هاتە 16 یەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان. پەیوەندیی نێوان خەڵک و فەرمانبەران کەمکرایەوە و ئامێرەکانی تەکنەلۆجی جێگای گرتەوە ئەمەش گەندەڵیی کەمکردەوە. جۆرجیا کارێکی کرد کە 95% ی کارە بازرگانییەکان پێویستیان بە مۆڵەت نەما. هەموو مامەڵەیەک لە کوورتترین ماوەو بە ئەلیکترۆنی تەواو دەکرا. لە ساڵی 2003 دەرهێنانی مۆڵەتێکی بازرگانی 195 ڕۆژی دەویست و ماوەکە کەمکرایەوە بۆ 98 ڕۆژ.
$شەشەم: چاکسازی لە تۆماری گشتی و مەدەنی:$
بۆ تاپۆکردنی موڵکێک دوو مانگی دەویست لە واژۆکردن و مۆرکردن و ئەو فەرمانگە و ئەو فەرمانگە کردن. هەنگاوەکانی تاپۆکردن هەشت قۆناخ بوون هەمووی نۆرە و ڕاکە ڕاک بوو. بۆ تاپۆکردن دەبوو 2.5 لە نرخی موڵکەکە ڕسومات بدەیت. لە هەر دائیرەیەک 5 تاوەکوو6 کاژێر لەنێو دووکەڵی جگەرە لە نۆرە بووەستیت.
لەنێو ئەو فەرمانگانە بەرتیل وەرگرتن ئێجگار زۆر بوو، بۆیەش دامەزراندن لەم شوێنانە 5 هەزار دۆلار تاوەکوو25 هەزار دۆلار بوو. ئیتر چاکسازیی دەستیپێکرد و هەنگاوی گەورە نران. 2200 فەرمانبەر دەرکران بە سیڤی و بە شفافی 630 کەسی نوێ دامەزران. مووچەیان بە نزیکەی 20 هێندە زیاد کرا کە پێشتر 20 دۆلاری ئەمریکی دەکرد و کرایە 400 دۆلار . دامەزراوە درووستکران، پڕۆسەکە سادەکراوەیە و سیستەمی پێشکەوتوو دانرا، ڕۆتین کەمکرایەوە بۆ نموونە پێشتر بۆ تاپۆکردنی موڵکێک پێویستی بە 6 بەڵگەنامە بوو کرایە یەک بەڵگەنامە. دوو ئەرکیان دانا بۆ چاکسازی یەکەم نابێت نۆرە بمێنێ و دووەم نابێت گەندەڵیی بمێنێت.
گرنگترین شت درووستکردنی وکالەی تۆماری مدنی بوو لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی داد. کە پاسپۆرت و ناسنامە و بەڵگەنامەی لەدایک بوون و بەڵگەنامەی مردن و هاوسەرگیریی و کۆچ و هەموو بەڵگەنامەی دیکە لەوێ دەردەچوون. کە پێشتر 78 مەکتەب هەبوون بۆ ئەم بەڵگەنامانە کرایە یەک مەکتەب. ئەمەش ڕۆتینی زۆر کەمکردەوەو هەمووی چووە یەک سیستەمی ئەلیکترۆنی و بە سانیە کارەکان دەکرێن. واشیان کرد ئەگەر کەسێک زۆر پەلەیەتی دەکرێت پارەی زیاتر بدات مامەڵەی زووتر تەواو دەبێت. واتە لە جیاتی بەرتیل بدات بە فەرمی پارەی خۆی دەدات. بۆ نموونە ناسنامە بە دە ڕۆژ دەردەچێت، بەڵام ئەگەر پارەی خۆت بدەی بە یەک ڕۆژ. ئەوانی دیکە بە خۆی لە 15 خولەک دەردەچن وەک بەڵگەنامەی لەدایک بوون و مردن هەموو شوێنەکانیش شەفافن و لە شووشە درووستکراون. فەرمانبەران ڕاهێنراون لە چۆنییەتیی پێشوازیی و ڕێزگرتنی خەڵک و سەبر و پشوودرێژی و ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک.
تەکنەلۆجیا ڕۆڵی زۆری بینی لە کەمکردنەوەی گەندەڵیی و ڕۆتین، کەسێک لەدەرەوەی وڵات کە جۆرجی بوو دەیتوانی پاسپۆرت دەربهێنێت. پێشتر ئەوانەی دەمردن بەڵگەنامەی مردنیان دەرنەدەکرد، تا مووچەی خانەنشینی بە بەردەوامیی وەربگرن، بۆیە یاسای نوێی 2011 هەموو دامەزراوە تەندرووستییەکانی پابەندکرد کە نامەی ئاگادارکردنەوەی مردنەکە بۆ ناوەندی ئەلیکترۆنی بنێرن تاوەکووتۆمار بکرێت و بەڵگەنامەی مردنی بۆ دەربهێنن. هەر کەسێکیش مردنی شاردبووایەوە پێبژاردن دەکرا بە 500 لاریی جۆرجی.
بنەمای خزمەتگوزاری کە لە سیستەمی یەک پەنجەرە پێشکەوتووترە، کاریگەریی زۆر گەورەی هەبوو . هاووڵاتی دەتوانێت زیاتر لە یەک خزمەتگوزاری لە یەک شوێن ڕایی بکات. ئەم هەنگاوانە وایکرد تاپۆکردنی زەوییەک لە 39 ڕۆژ ببێتە تەنیا دوو ڕۆژ. هەروەها ڕسوومات لە 2.5 کەمکرایەوە بۆ 0.1 لەبەهای خامووبەرەکە. هەروەها ئینجازی مامەڵەی تاپۆ لە 8 هەنگاو کەمکرایەوە بۆ یەک هەنگاو.
ئەم هەنگاوانە وایکرد داهاتی تۆماری گشتی ساڵی 2004 کە 300 هەزار دۆلار بوو، لە 2011 بووە 25 ملیۆن دۆلار. هاووڵاتییان متمانەی تەواویان بەپاکیی سیستەمەکە هەبوو و لە ڕاپرسیەک تەنیا1% پێی وابوو گەندەڵی لە پڕۆسەکە هەیە.
$حەوتەم: ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لە تاقیکردنەوەکانی قبووڵکردن لە زانکۆکان:$
مامۆستای زانکۆ لە ساڵی 2002 کەمتر لە 60 دۆلاری وەردەگرت. ئەمەش زۆر کەمبوو بۆیە مامۆستا بە ئاشکرایی بەرتیلی وەردەگرت و هەموو شت لە زانکۆکان بە پارە دەکرا. قبووڵبوون لە زانکۆ و دەرچوون لە تاقیکردنەوە بە پارە و بەرتیل بوو. بەرتیل بۆ وەرگرتن لە زانکۆ لەنێوان 8000 دۆلار تا 30000 دۆلار بوو بەپێی شوێنەکە و کۆلیژەکە. بۆ کۆلیژەکانی ماف و پزیشکی لەنێوان 5000 تا 15000 دۆلار بەرتیل دەدرا.
دەست بە چاکسازی کرا: تاقیکردنەوە کرایە ناوەندیی. دەست بە ئیجرائات کرا و سەرۆکی زانکۆی تبلیس ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە. ژمارەی زانکۆکان لە 237 ەوە کەمکرایەوە بۆ 43 زانکۆ. حکومەت پشتیوانیی دارایی ئەو زانکۆیانەی دەکرد کە پێوەری زانستییان تێدایە و ئەوانەی لە هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی دەردەچن. کێبڕکێ لەنێوان زانکۆکان درووستبوو تا پشتیوانیی دارایی حکومەت بە دەست بهێنن.
$هەشتەم: خزمەتگوزاریی شارەوانی لامەرکەزی$
بۆ چاککردنی شەقام و بەستنی ئاو و بۆ هەموو شتێک بەرتیل وەردەگیرا. 80% لە خەڵک پارەی خزمەتگوزاریی ئاویان نەدەدا. وەرگرتنی تەعریفەی خزمەتگوزاریی لەنێوان 20% تا 30% بوو کە ئەمە کەمترین ئاستە لە هەموو جیهان. 1110 یەکەی کارگێڕیی هەبوو ئەمەش تێچوو و لێپرسینەوەو بەرپرسیاریەتیی سەخت کردبوو، ببوە مایەی گەندەڵی.
چاکسازی دەستیپێکرد و لە 1110 یەکەی کارگێڕیی کرایە 67 یەکە. لەنێوان ساڵی 2003 تا ساڵی 2010 دەستکرا بە دادگاییکردنی 165 بەرپرسی گەورە لەنێوانیان 5 پارێزگار ، 6 ئەمیندار ، 6 جێگری ئەمیندار ، 93 سەرۆک شارەوانی و 31جێگری سەرۆک شارەوانی. ئەمەش ئاماژەیەکی زۆر گرنگ بوو بۆ فەرمانبەران کە کەس لە لێپرسینەوە بەدەر نییە. هەروەها ژمارەی فەرمانبەران بەهۆی یەکخستنی یەکە کارگێڕی و شارەوانییەکان بۆ نیوە کەمکرایەوە.
-لە ساڵی 2010 هەموو خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو و خاشاک و غاز و تەلەفۆن پێکەوە بەسترانەوە، ئەگەر کەسێک لە ماوەی سێ مانگ بەدوای یەک پارەی خزمەتگوزاریی یەک لەوانە نەدات هەمووی بە یەکەوە لە سەری دەبڕێن. بۆیە ڕێژەی بە فیڕۆچوونی لە 60% لە ساڵی 2004 بۆ 20% لە ساڵی 2011 کەمکرایەوە. ئاو لە 4 کاژێر ڕۆژانە بۆ 16 کاژێر زیاد بوو. چاککردنی شەقامەمان لە 10% بۆ 75% بەرز بووەوە . داهاتی حکوماتی مەحەلی لە 400 ملیۆن لاری لە ساڵی 2003 بەرزبووەوە بۆ 1.7 ملیار لاری لە ساڵی 2011.
فەرمانبەران لە ئاژانسەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە 63000 فەرمانبەر لە ساڵی 2003 کەمکرایەوە بۆ 27000 فەرمانبەر.
$نۆیەم: ئەنجامەکان$
1-بوونی ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز: میخایل ساکاشفیلی بووە ڕەمز و درووشمی جۆرجیای خاڵی لە گەندەڵی هەڵگرت. 90% لە خەڵکیش متمانەیان پێکرد و پشتیوانی بوون. هاودەنگیی و یەک دەستیی حکومەت هەبوو.
2- متمانەیان لە ماوەیەکی خێرا درووستکرد و بە تێڕوانین و ئیرادەیەکی سیاسی و بە ستراتیژێکی مەزن و بە نەخشەیەکی واقیعیانە هەنگاوی خێرایان نا لە جێبەجێکردنی چاکسازی و ئەنجامی خێراشیان دەستکەوت. ساکاشفیلی لەگەڵ تیمەکەی ڕۆژانە 18 کاژێر کاریان دەکرد. دەستیانکرد بە پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان حکومەت و مافیاکان و بە دەستێکی پۆڵاین لە دزەکانی ناو حکومەتیان دا، فەرمانی دەستگیرکردنی گەورە مافیا و گەورە تۆمەتبارەکان دەرکرا و لە میانەی دەستگیرکردنیان 21 کەس کوژران کە خۆیان بەدەستەوە نەدا، بەڵام لەو پرۆسانەش 16 ئەندامی پۆلیس کوژران. لە ساڵی 2006 تا 2010 توانرا 180 دزی گەورە سەرکۆنە بکرێن تەنیا لە ساڵی 2011 توانرا 35 سەرکردەی مافیا بخرێنە زیندان. بەشێکیشیان هەڵاتنە دەرەوەو دەستگیرا بەسەر ماڵ و مومتەلەکاتیان.
ئەمەش بەخێرایی ڕاستگۆیی درووستکرد ، بەمەش پشتیوانیی خەڵک و متمانەی خەڵک بۆ پڕۆسەی چاکسازیی زیادیکرد. هەموو نووسینگەکانی پۆلیسیان کردە شووشە بۆ ئەوەی شەفافیەت هەبێت و کەس نەتوانێ دزی بکات.
3- دەستپێکردنی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گەندەڵی: چاوەڕوانیان نەکرد لیژنە پێکبهێنن و ستراتیژیەت دابنێن و ئەم شتانە بکەن یەکسەر دەستیان بە هەنگاوی کرداری کرد.
4- هێنانی خوێنی تازەو فەرمانبەری نوێ.
5- دیاریکردنی ڕۆڵی دەوڵەت: پێدانی پانتایی بە کەرتی تایبەت و ئەوەی کە نابێت دەوڵەت بچێتە ناو هەموو جومگەکان. دەستکرا بە بەتایبەتکردنی کەرتەکان و بەمەش پێشکەوتنی گەورە ڕوویدا بۆ نموونە لە کارەبا.
6- پشتبەستن بە چارەسەری ناتەقلیدی: کە بەرپرسە دزەکانیان گرت بە تەواوی یاسایان جێبەجێ نەکرد وتیان ئەگەر چاوەڕوانی ئیجرائاتی دادگاکان بکەین دەبێ چەند ساڵ لە زیندان خزمەتیان بکەین و قاسەی حکومەتیش بە تاڵە، بۆیە پارە دزراوەکانیان لێ وەردەگرتنەوە. لە ساڵی 2004 یەک لە سەرمایەدارە گەورەکانیان دەستگیرکرد، چەند ڕۆژێک لە زیندان مایەوە و ئازاد کرا لەبەرانبەر دانی بڕێکی زۆری پارە. ساکاشفیلی وتی ئەو بڕە پارەیە بەشی دوومانگی مووچەی خانەنشینیی هەموو جۆرجیا دەکات، باشترە لەوەی جەنگێکی یاسایی درێژ لە دادگەکان لەگەڵی بکەین. بۆیە ساکاشفیلی لە نامەیەک بۆ پەڕڵەمان وتی لە داواکاریی دادگەییەوە بۆ ئەو کەسانە دەیکەینە کولتوری خزمەتگوزاریی گشتی.
7- گەشەپێدانی ئامانجی هاوبەش و هەماهەنگیی پتەو:
ئەلف- تیمی سەرەکی درووستکردنی بڕیاری سیاسی زۆر بچووک بوون و ئەندامەکان زۆر یەکگرتوو و پێکەوە بوون. ب-هەماهەنگییەکی زۆر بەهێز لە ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو کە بەشێوەیەکی دەوریی کۆدەبوونەوە و بڕیاریان دەردەکرد. ج- بۆ هەر بوارێک لیژنەی پسپۆڕ پێکهاتبوو وەک گواستنەوە و باج و کارەبا و کەرتی تایبەت. د- کۆبوونەوەی تایبەتی نا فەرمی لەکاتی پێویست ئەنجام دەدرا و بۆ بابەتێکی لەناکاو کۆدەبوونەوە. زۆر لە گفتوگۆکان لەنێو پەڕڵەمان دەکرا و پەڕڵەمان بەشێک بوو لە پڕۆسەکە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەست بوو بە دژایەتیی گەندەڵی.
8- کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان بۆ دۆخی جۆرجیا، ئەوەی کە گونجاوە لەگەڵ وڵاتەکەیان. بۆ نموونە لە یاسای لەناوبردنی مافیا سوودیان لە یاسای ئەمریکا و ئیتاڵیا وەرگرت. لە ڕاهێنانی پۆلیس سوودیان لە ئەزموونی ئەمریکا و ئەوروپا وەرگرت. زۆر لە ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران خوێندنیان لەدەرەوەی وڵات تەواوکردبوو و ئەزموونی وڵاتانیان بینی بوو. بەڵام لە کۆتاییش دەرکەوت ئەزموونی جۆرجیا تایبەتە و کۆپیی هیچیان نییە.
9- کەڵک وەرگرتن لەتەکنەلۆجیا: بوونی ڕۆتین و پەیوەندیی نێوان بەپرسانی حکومەت و خەڵک دەرگایەکی گەورەی گەندەڵی بوو. بەڵام بەهۆی ناوەندی ئەلیکترۆنی ڕێژەی گەندەڵی زۆر کەمبووەوە و بەرتیل زۆر دابەزی.
10- بەکارهینانی هۆیەکانی پەیوەندیی و ڕاگەیاندن بەشێوەیەکی ستراتیژی: ساکاشفیلی زۆر سەرکەوتوو بوو لە پەیوەندیی لەگەڵ خەڵک . یان لە دەستگیرکردنی گەندەڵەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و ڕاگەیاندنی ئەو پارانەی دزیویانە. تەنانەت لەکاتی زیاکردنی ڕسومات یان کرێی کارەبا لەگەڵ خەڵک قسە دەکرا و زۆر لێزانانە ئیدارەی ناڕەزایەتییەکان دەدرا.
$دەیەم: دوو تەحەدی گەورە هێشتا لە جۆرجیا ماون:$
1-دەسەڵاتی دادوەری لاوازە و خەڵک متمانەی پێ نییە . زۆربەی حاکمەکان گەنجن و کەم ئەزموونن.
2- پەڕڵەمان لە ڕۆڵی لێپرسینەوە و چاودێریی لە ئاستی پێویست نییە و لەبەرانبەر حکومەت لاوازە. هەروەها زۆرینەی هەرە زۆر لە پەڕڵەمان لە حیزبی دەسەڵاتدارە و ئۆپۆزیسیۆنێکی کارای تێدا نییە.
یازدەیەم: ئایا دەکرێت ئەزموونی جۆرجیا لە شوێنێکی دیکە دووبارە بکرێتەوە؟
لەگەڵ ئەوەی جۆرجیا تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بەڵام زۆربەی چاکسازییەکانی جۆرجیا دەتوانرێت لە شوێنی دیکەی دونیا جێبەجێ بکرێن. جۆرجیا هێرشی فراوانی لە چەندین لایەن بۆ سەر گەندەڵی دەستپێکرد تا گەمارۆی دا و دواتریش کۆنترۆڵی کرد. ئەمە لە هیچ شوێنێکی جیهان نەکراوە چونکە لەهەر شوێنێک کرابێت چاکسازییەکی کەم کراوە. بۆیە ئەزموونی جۆرجیا یەکێکە لە هەرە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی جیهان بۆ چاکسازیی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. [1]
ئەم بابەتە 332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 18-11-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 29-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 332 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!