$ئەدهەم بارزانی:لەپێناو هەڵوێستەکانم ماوەی 294 ڕۆژە گەڕانەوەم بۆ زێدی باو باپیرانم لێ قەدەغە کراوە$
بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان
$بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیھان$
سڵاو و ڕێز
ھەر وەک ماوەیەک پێش ئێستا ڕای گشتیمان ئاگادار کردەوە، کە برای خوشەویست و ھاورێی سی ساڵەیمان بەرپرسی پاسەوانەکانم، فەرماندەی قارەمان و خۆراگر (فەرید عەبدولعەزیز بازی) کە بۆماوی 135 ڕۆژ لە زیندانەکانی دەسەڵاتی #ھەولێر# دایە تەنھا و تەنھا تاوانی ئەوەیە کە برا و دۆستی ئێمەیە، ھەر چەند ڕۆژ جارێک لەلایەن « د » ناوێک ئاگادار دەکرێتەوە، کە ئەگەر واز لەو پەیوەندیانەی کە لەگەڵ (ئەدھەم بارزانی) ھەتانە بێنی ھەر ئێستا ئازاد دەکرێی و پلە و پۆستیشت پێ دەبەخشین.
$هاونیشتمانیانی خۆشەویست$
من کە ئەم بابەتە دەخەمە پێش چاوی ھەموو لایەک، ھیچ دوژمنایەتیەک و غەرەس شەخسییەکمان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا نەبوە و نییە تەنیا و تەنیا خاوەنی هەڵوێستە تایبەتی و نیشتمانپەروەریەکانی خۆم دەبم و بووم.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لەپێناو هەڵوێستەکانم ماوەی 294 ڕۆژە گەڕانەوەی من بۆ زێدی باوباپیرانم و خاکی نیشتمان و ناو ھاووڵاتیانی خۆم و ماڵ و منداڵەکانم لێ قەدەغە کراوە.
ئایە ئەمەیە دەسەڵاتداری و ئازادی و دیموکراسی و ڕێز گرتن لە مافی نێشتەجێبوونی ھەر مروڤێک کە بە پێ دەستوور بۆ ھەموو ھاووڵاتیانی دەستەبەر کردووە.
لە کۆتایدا داوای ئازادی بێ مەرجی بەپەلە بۆ فەرماندە فەرید عەبدولعەزیز بازی و سەرجەم بە ناماف زیندانیکراوان دەخوازم و ڕێز گرتن لە کەرامەت و شکۆی ھەموو چین تۆێژ و بیرو باوەڕە جیاوازەکان و نەتەوە و ئایینزایەکان دەکەم،
ھەندێک لە دەوڵەتان دوای 32ساڵ ئێستا دەزانن لەم وڵاتە چی دەگوزرێ بەڵام ئەمەش ھەر باشە.
ئازادى بۆ سەرجەم بە ناماف گیراوانی هاونیشتمانیان ،
ئازادی بۆ فەرماندە فەرید بازی .
لەکۆتایدا ھیوادارم ھەموو ئازادیخوازان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن بێدەنگی بشکێنن .
سوپاس
براتان: ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی - #ئەدهەم بارزانی#
#26-3-2023#
[1]