#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #بەغدا# پێشوازی لە ڕەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
لە دیدارێکدا #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبوو، جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.
چارەنووس و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکاندا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتوندی دژی هەموو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بخاتە مەترسییەوە. وتیشی، هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لای ئێمە ڕێزلێگیراون و نابێت ڕێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,159 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!